
کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکانی ئەمریکا و ئۆکرانیا لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە و ترەمپ دەڵێت، دەمەوێت کۆتایی بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بهێنم.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لە ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کرد و گفتوگۆیان لەبارەی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کرد.
لێدوانە فەرمییەکان:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەم کۆبوونەوەی سێقۆڵی بە بەشداری خۆم، پووتین و زێلینسکی ڕێکبخەم.
ترەمپ ئەمانەشی وت:
٠ پێم وایە پووتین دەیەوێت کۆتایی بە جەنگی ئۆکرانیا بهێنێت و لەو بارەیەوە قسەی لەگەڵ دەکەم.
٠ دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر لە قەیرانی ئۆکرانیا قورستر بوو، بەڵام توانیمان چارەسەری بکەین.
٠ ئەمریکا پێویستی بە مووشەکی تۆماهۆکە و پێدانی مووشەکەکە بە ئۆکرانیا ئاسان نییە و هیوادارین پێویستی پێی نەبێت، چونکە مەترسیدارە و گرژییەکان زیاتر دەکات.
٠ درۆنی زیاتر دروست دەکەین و هەروەها لە وڵاتانی دیکەشی دەکڕین.
ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، دەمانەوێت وەک ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوویدا جەنگ ڕابوەستێت و ئاشتی بەدی بێت، بەڵام پووتین نایەوێت.
زێلینسکی ئەمانەشی وت:
٠ سەرۆک ترەمپ توانای خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکان نیشانی جیهاندا.
٠ پێویستمان بە مووشەکی تۆماهۆکە، چونکە لەگەڵ درۆنەکانمان باشتر دەتوانین ئۆپراسیۆنەکانمان ئەنجام بدەین.
٠ دەتوانین لەبەرامبەر مووشەکی تۆماهۆکدا بە هەزاران درۆن بدەینە ئەمریکا.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئەنجامدا، دوای پەیوەندییەکە ترەمپ وتی گفتوگۆکانمان ئەرێنی و بەرهەمدار بوون.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئاگادارییەک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی مووچە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەروەردەی عێراق: کەمکردنەوەی دەوام لە مانگی ڕەمەزان قوتابخانەکان ناگرێتەوە






