تا كۆتایی ئەم مانگە بەشێكی سەرەكیی شەقامی 100مەتریی سلێمانی دەكرێتەوە
- هەواڵ
- 18 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
تا كۆتایی ئەم مانگە، بەشێكی سەرەكیی پرۆژەی ستراتیژیی ئۆتۆبانی بابان 'شەقامی 100مەتریی سلێمانی'، بەفەرمی بەڕووی هاتووچۆی شۆفێران دەكرێتەوە.
وێنە گەورەكە: شەقامی 100 مەتریی سلێمانی کە بە ئۆتۆبانی بابان ناونراوە، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی كابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان كە لەلایەن گرووپی قەیوان و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و، بەهەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو و ئاوەڕۆ، كارەبا و هاتووچۆی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت. درێژیی كۆی شەقامەكە 146 كیلۆمەترە و بەگوێرەی ئەو ڕۆژژمێرەی بۆ تەواوبوونی پرۆژەكە دانراوە، بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی داهاتوو شەقامەكە بەتەواوەتی كۆتایی بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بەشەی ئێستا لە تەواوبووندایە، درێژییەكەی 34 کیلۆمەترە و بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت؛ تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە، درێژیی 26 کیلۆمەتری پرۆژەكە تەواو دەبێت كە لە تاسلوجەوە دەست پێ دەکات تاوەکو ناوچەی قەرەداغ، شەقامەکە حەوت یەکتربڕ، پێنج ئەندەرپاس، یەک ئۆڤەرپاس، 68 ئاوبارەی کۆنکرێتی و پردێک لەخۆدەگرێت.
لێدوانی فەرمی: دلێر كەمال، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمپانیای قەیوان كە لایەنی جێبەجێكاری پرۆژەی شەقامی 100مەتریی سلێمانیە، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، كارەكانی بەشێكی دیكەی شەقامەكە كە درێژییەكەی 26 كیلۆمەترە، تەواوكراوە و بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە بەفەرمی بەڕووی هاتووچۆی شۆفێران بكرێتەوە.
دووپاتیشی كردووەتەوە، كۆمپانیای جێبەجێكار، بەرزترین كوالێتی و باشترین كەرەستە لە دروستكردنی شەقامەكە بەكاردەهێنێت بە ڕەچاوكردنی ستانداردی جیهانیی ڕێگاوبان.
بۆچی گرنگە: ئۆتۆبانی بابان، جگە لەوەی زۆرێک لە کێشە و گرفتەكانی ترافیک و جەنجاڵیی ناوشاری سلێمانی کەم دەکاتەوە، لەهەمان کاتدا ئاسانکاریی زۆر بۆ جووڵەی بازرگانی و هاتووچۆی هاونیشتمانیان دەكات و سیمای شاری سلێمانیش جوانتر دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران لە کوردستان دەست پێ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەم گەڕە لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەم گەڕە لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






