
بەڕێوەچوونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقینین ئاهەنگێکی گەورەی جەماوەری لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن ساز بکات.
وێنە گەورەکە؛ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 11ـی 11ـی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، پارتی دیموکراتی کوردستان بە ژمارە 275 بەشدارە و لەسەرەتای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە چەند ئاهەنگێکی جەماوەریی فراوانی لە چەند بازنەیەکی هەڵبژاردن ساز کردووە و ژمارەیەکی زۆری لایەنگرانی ئەو حیزبە ئامادەی بوون.
لێدوانی فەرمی: ئەکبەر حەیدەر، بەرپرسی لقی 15ـی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئاهەنگێكی جەماوەریی گەورە لە خانەقین ئەنجام دەدەین بۆ ناساندنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکەمان، پارتی لە سنووری خانەقین یەک کاندیدی هەیە لەسەر هاوپەیمانی عەزم، کار دەکەین بۆ سەرکەوتنی کاندیدەکەمان، هاوکات لە سنووری خانەقین بەپێی ئاماری ڕێکخستنمان پارتی 10 هەزار دەنگی هەیە پێشبینی دەکەین ئەو ژمارە دەنگە بەدەستبهێنین.
زانیاریی زیاتر: بەرپرسی لقی 15ـی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی، "ناحەزانی پارتی لە خانەقین وێنەی کاندیدەکەمان دەدڕێنن، چونکە دەزانن دەنگی پارتی لەو سنوورە بەهێزە و لە پارتی دەترسێن، بەڵام ئێمە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی هیچ کاردانەوەیەکی خراپ نانوێنین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 47 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






