بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی غەززە نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
- جیهان
- 18 تشرینی یەکەم

ئاسایبوونەوەی ژیانی هاووڵاتییانی کەرتی غەززە لەناو وێرانەی ناوچەکەیان
ئاڤا نیوز
بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی غەززە و کارکردن لەسەر قۆناغەکانی داهاتوو بکرێت، سەرۆکی ئەمریکا نێردەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت، سەرکردەیەکی حەماسیش دەڵێت:'' بزووتنەوەکە بە مەرجەکانی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە ڕازی نەبووە''.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیارە سبەی یەکشەممە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی غەززە، گەشت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئەکسیۆس ئاشكرای کردووە، پێشبینی دەکرێت ویتکۆف سەردانی میسر و ئیسرائیل بکات.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لەسەر پرسی گەڕاندنەوەی تەرمی ئیسرائیلییەکان حەماس ئاشکرای دەکات ئەم پرۆسەیە کاتی دەوێت، ئەمەش نیگەرانی بۆ لایەنی ئیسرائیلی دروست کردووە بەهۆی ئەوەی تەرمەکان وەرناگرێتەوە، پەیوەست بەم پرسە بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ئەکسیۆسی ئاشكرا کردووە ، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ترەمپی ڕاگەیاندووە کە حەماس 'درۆ 'دەکات و داوای لە ئەمریکا و ناوبژیوانانی دیکە کردووە فشار بخەنە سەر بزووتنەوەکە بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی زیاتر، لە بەرامبەردا بەرپرسێکی ئیسرائیلی ئاماژەی بەوەدا کە ترەمپ بە نەتانیاهۆی وتووە کە ئاگاداری کێشەکەیە و کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دەسەڵاتی پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "سوپا و دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل پێشنیازی بەکارهێنانی ڕێگەی دیکە دەکات جگە لە شەڕ بۆ فشارخستنە سەر حەماس''.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی پلانی ئاشتی ترەمپ لە غەززە، محەمەد نەزال، سەرکردەیەکەی حەماس ڕایگەیاند، ''پرسی داماڵینی چەک ئاڵۆزە و لەم کاتەدا چارەسەر ناکرێت،بزووتنەوەکە بە مەرجەکانی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە ڕازی نەبووە''، لە کاردانەوە لێدوانەکانی حەماس نووسینگەی نەتانیاهۆ، جەختی لەسەر داماڵینی چەک لە بزووتنەوەکە بەبێ مەرجی پێشوەختە کردەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، حەماس دەبێت پابەندی پلانەکەی ترەمپ بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






