
ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی
ئاڤا نیوز
ماریا ماچادۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل قسە دەکات و پشتگیری خۆی بۆ وڵاتەکە دووپاتدەکاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ڕایگەیاند، ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نەتانیاهۆ، پشتیووانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەربڕی، هاوکات "پێشوازی لە گەڕانەوەی بارمتە ئیسرائیلییەکان کرد و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی ئیسرائیل لە دژی ئێران دەربڕی، تارانی بە هەڕەشە بۆ سەر هەردوو وڵات وەسف کرد''.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ماچادۆ لە مێژە هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل و نەتانیاهۆ دەدات، بە پێچەوانەی حکومەتی ئێستای ڤەنزوێلا کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و نەیارانی دیکەی ئیسرائیل دەپارێزێت.
زانیاریی زیاتر: نەتانیاهۆ کە ترەمپی بۆ ئەو خەڵاتە کاندید کردبوو، پیرۆزبایی لە ماچادۆ کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ و ستایشی هەوڵەکانی کرد بۆ بەرەوپێشبردنی دیموکراسی و ئاشتی.
باکگراوند: ماریا کۆرینا ماچادۆ،سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا کە بە ''خاتوونی ئاسنی ڤەنزوێلا'' ناسراوە، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی2025ـی پێبەخشرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






