ئاڤا نیوز
یەكێک لە سەرکردەکانی بەرەی گەل لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لەوەکرد کە هەڕەشەیان لێکراوە و فشار خراوەتە سەر لایەنگرانیشیان تاوەکو بەشداریی بانگەشەی هەڵبژاردن نەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بەشێک لە سەرکردە و ئەندامانی بەرەی گەل، لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، بە ئامانجی فشار دروستکردن لەسەر دادگا و نوێنەرایەتیی وڵاتان لە کوردستان، بۆ ئازادکردنی لاهوور شێخ جەنگی و دەستگیرکراونی دیکەی حیزبەکەیان.
لێدوانی فەرمی: ژینۆ محەممەد، یەکێک لە سەرکردەکانی بەرەی گەل، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە 22ـی ئاب کارەساتێکی گەورە بەسەر بەرەی گەلدا هات، لە سلێمانی دام و دەزگاکانی حکومەت و هێزە چەکدارەکان لەلایەن حزبەوە بەکارهێنران، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم ڕووداوە بکەن، ناکرێت ڕێگا لە بیروڕایی ئازاد بگیرێت، سەرەڕای ئەمەش بە نهێنی هەڕەشەمان لێدەکرێت.
- لە هەڵمەتی هەڵبژاردن لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە هەڕەشەمان لێدەکرێت.
- فشار لەسەر لایەنگرانمان دروستکراوە کە نابێت بەشداریی لە هەڵمەتی هەڵبژاردن بکەن و هەڕەشەکانیش تەواو جددین.
- تاوەکو ئێستا ژمارەی دەستگیرکراوانی لالەزار بە تەواوی نازانین، چونکە سەرجەم فەرماندەکانیش لەوێ دەستگیرکراون.
- داواکارین حکومەت لەسەر داواکارییەکەمان هەڵوێستی هەبێت و دادگا ڕۆڵی یاسایی خۆی بگێڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






