پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە دەکرێتەوە؛ لە ڕۆژێکدا 72 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت
- هەواڵ
- 19 تشرینی یەکەم

پرۆژەی ئاوی قوشتەپە- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەم هەفتەیە پرۆژەی ئاوی قوشتەپە بکرێتەوە کە لە ڕۆژێکدا 72 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت و 250 هەزار کەس لێی سوودمەند دەبن.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە کە لەسەر ئاوی زێی بچووک جێبەجێ دەکرێت، مانگی 9ـی ساڵی پار مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەکەی دانا، ئاو دەگەیێنێتە قەزای قوشتەپە و ناحیەی بێستانە و نزیکەی 80 گوندی دەوروبەری.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "بڕیارە لەنێوان ڕۆژی سێشەممە بۆ پێنجشەممە پڕۆژەکە بکرێتەوە و لە ڕۆژێکدا 72 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت و بەسەر دانیشتووانی سنوورەکە دابەش دەکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە بە گوژمەی 222 ملیار دینار جێبەجێکراوە، پێکهاتووە لە ئینتەیک، دوو وێستگە، دوو خەزانی دابەشکردنی ئاو، وێستگەی کارەبا و 38 کیلۆمەتر بۆری تیرە 800 ملیم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- فۆتۆستۆری
- 50 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دیاری منداڵانی هەولێر گەیشتە منداڵانی شۆڕش
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران






