شەیبانی: بوونی هێزەکانی هەسەدە لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەت دابەشبوون قووڵتر دەکات
- هەواڵ
- 19 تشرینی یەکەم

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی سووریا دەڵێت، "مانەوەی هەسەدە لە دەرەوەی دامەزراوەی فەرمیی دەوڵەت دابەشبوون قووڵتر دەکات و پێویستە بە زووترین کات بگەینە هاوبەشیی نیشتمانی بۆ پاراستنی یەکپارچەیی وڵات.
وێنە گەورەکە؛ گفتوگۆی بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ حکومەتی سووریا بەردەوامە لەبارەی چارەنووسی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' و تێکەڵبوونەوەیان لە چوارچێوەی سوپای سووریا. پێشتر لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان و حکومەتی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی سەبارەت بە میکانیزمەکانی تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ سوپا.
چیرۆکی سەرەکی؛ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی شەممە، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی هەواڵی فەرمیی حکومەتی سووریا کرد و تێیدا داوای لە هێزەکانی هەسەدە کرد بە خێرایی هاوبەشی لەگەڵ حکومەت بکەن بۆ دەستەبەرکردنی یەکڕیزیی وڵات.
لێدوانی فەرمی: ئەسعەد شەیبانی ڕایگەیاند: حکومەتی سووریا سەرکەوتوو بوو لە ڕازی کردنی ئەو وڵاتانەی گرنگیی بە هەسەدە دەدەن کە تاکە چارەسەر بۆ ئەو پرسە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی 10ی ئادارە.
-بەگوتەی شەیبانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای لەبەردەم "دەرفەتێکی مێژوویی" دایە بۆ ئەوەی ببێتە بەشێکی کارا لە قۆناغی داهاتوو، جەختی لەوە کردەوە کە هەر دواکەوتنێک لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئاداردا کاریگەریی نەرێنی لەسەر بەرژەوەندییە مەدەنییەکان دەبێت و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان دوادەخات.
- سەرۆک ئەحمەد شەرع بە پەرۆشە هەسەدە ببێتە بەشێکی سەرەکیی ئایندەی سووریا.
- حکومەتی سووریا هەر جۆرە دابەشکردنێک یان فیدراڵیزم ڕەت دەکاتەوە و ئەم پرەنسیپە "پێویستی بە گفتوگۆ و دانوستان نییە" و یەکێتیی خاکی سووریا هێڵێکی سوورە ناتوانرێت ببەزێنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات






