
دیمەنی ئەو نەخشەیەی کە سوپای ئیسرائیل دیاریکردووە
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل هۆشدارییەکی بەپەلەی ئاراستەی دانیشتووانی کەرتی غەززە کرد، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی بە سوور دیاریکراون لە ڕۆژئاوای هێڵی زەرد، کە بە 'ناوچەی شەڕی زۆر مەترسیدار' ناوی بردووە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە، پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتەکە بەردەوامە و هەردوولا یەکتر بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکەن، ئەمجارەش سوپاس ئیسرائیل دەڵێت، ئەم هۆشدارییەیان دوای پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئاگربەست و هێرشە تیرۆریستییەکانی حەماسە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە 19-10-2025، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، دوای پێشێلکارییەکانی ئاگربەست و هێرشە تیرۆریستییەکانی حەماس، داوا لە دانیشتووانی ناوچە سوورەکانی غەززە دەکەین کە لەسەر نەخشەکە دیاریکراون، دەستبەجێ بەرەو ڕۆژئاوا بچن و ناوچەکە چۆڵ بکەن.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بە هێزێکی زۆرەوە هێرش دەکاتە سەر ژێرخانی "تیرۆریستان" و چەکدارانی حەماس. جەختی لەوە کردەوە کە ناوچە سوورەکان "مەترسیدارن" و داوای لە دانیشتووان کرد تەنیا لەو لایەی هێڵی زەرد کە ڕووی لە ڕۆژئاوا بێت بمێننەوە، ئەمەش بۆ پاراستنی سەلامەتییانە لە هێرشەکانی داهاتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوەکانی ئامادەکردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ دەستیان پێ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە بیارە دەست پێ دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە بیارە دەست پێ دەكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەم جار لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان زەوی دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات






