هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
- هەواڵ
- 19 تشرینی یەکەم

دیمەنی پاسپۆرتی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ساڵانە هەزاران ئەمریکی بەهۆی کێشەی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن، لەکاتێکدا هەزاران کەسی دیکە خەونیان بە بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی ئەمریکییەوە دەبینن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی، ساڵانە نزیکەی پێنج بۆ شەش هەزار هاووڵاتی ئەمریکی بەهۆی باری قورسی باج و شێوازی کارکردنی دامەزراوە حکومییەکانی ئەمریکا، دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن.
شێوازی جێبەجێکردن: ئەو ئەمریکییانەی کە لە دەرەوەی وڵات دەژین و دەیانەوێت دەستبەرداری ڕەگەزنامەکەیان ببن، پێویستە سەردانی باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا بکەن لە وڵاتی نیشتەجێبوونیان، لەوێ لەگەڵ ستافی یاسایی باڵیۆزخانەکە دادەنیشین و سوێند دەخۆن کە بە خواستی خۆیان دەستبەرداری ڕەگەزنامە ئەمریکییەکەیان دەبن. بۆ ئەم پڕۆسەیەش، هەر کەسێک بڕی دوو هەزار و 350 دۆلار دەداتە حکومەتی ئەمریکا.
یاسا و ڕێنماییەکان: یاساکانی ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییانی دەکات، تەنانەت ئەوانەشی لە دەرەوەی وڵات دەژین، بەپێی بڕی داهاتەکەیان باج بدەنە حکومەتی ئەمریکا. ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی کێشە بۆیان لە وڵاتانی دیکە، بەو پێیەی هەندێک لە وڵاتان ڕێگە نادەن ئەمریکییەکان هەژماری بانکی لە وڵاتەکانیان بکەنەوە، چونکە تووشی کێشە دەبن لە دابەشکردنی باج لەسەر ئەو هەژمارانە لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا.
یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکان کە دەستبەرداری ڕەگەزنامە ئەمریکییەکەی بوو، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیایە. جۆنسن لە دایک و باوکێکی بەریتانی لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا لەدایکبووە و پێشتر خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکی بووە. بەڵام لە ساڵی 2016 دەستبەرداری بوو، کاتێک لە کاتی فرۆشتنی خانووەکەی، حکومەتی ئەمریکا داوای لێکرد کە پشکی باجی ئەوان جیابکاتەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەپێی ڕاپرسییەکی ساڵانەی کۆمپانیای گرینباک، کە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتییە بۆ باج، لە نێوان ساڵانی 2024 بۆ 2025، ڕێژەی ئەو هاووڵاتیە ئەمریکییانەی کە لە دەرەوەی وڵاتەکەیان دەژین و بیر لە دەستبەرداربوون لە ڕەگەزنامەکەیان دەکەنەوە، لە 30% بۆ 49% بەرزبووەتەوە. لەوانە، 61% باجیان وەک هۆکاری سەرەکی بڕیارەکەیان ناوبردووە، و 51% ناڕەزاییان لە حکومەتی ئەمریکا یان ئاراستەی سیاسی حکومەتی ئەمریکا دەربڕیوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






