لە هەرێمی کوردستان سەنتەری ئۆتیزم بۆ منداڵانی سەرووی تەمەن 12 ساڵان دەکرێتەوە
- کوردستان
- 19 تشرینی یەکەم

سێ منداڵی نەخۆشیی ئۆتیزم
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بە هاوکاری ڕێکخراوێکی ئەڵمانیا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان سەنتەری شەبەنگی ئۆتیزم بۆ منداڵانی سەرووی تەمەن 12 ساڵان دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 19-10-2025، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی بە سەرۆکایەتیی ماریا کامینسکی، سەرۆکی یەکگرتووی ئەڵمانی بۆ شەبەنگی ئۆتیزم کرد.
لێدوانی فەرمی: کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سەرۆکی ڕێکخراوی یەکگرتووی ئەڵمانی بۆ شەبەنگی ئۆتیزم لەسەر داوای خۆیان، لە هەرێمی کوردستان هاوکار دەبن بۆ ڕاهێنانی پیشەیی بە منداڵانی سەرووی تەمەن 12 ساڵان کە ئۆتیزمیان هەیە، بەڵام دەبێت شوێنیان بۆ دابین بکرێت.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وتیشی، "دوای ئەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کۆبووینەوە، بڕیارماندا لە سەنتەرەکانی ڕاهێنانی پیشەیی شوێن دابین بکەین، هەروەها لە سەنتەری ڕاهێنانی ڕاهێنەرانی هەولێر دەتوانین وەرشەیەک دابین بکەین. هاوکات لە کاتی بەڕێوەچوونی خول بۆ منداڵانی ئۆتیزم، دەتوانین بەشێوەی کاتی وەرشەیان دابین بکەین".
باس لەوەش دەکات، "لە سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی لە قاتی سەرەوە باڵەخانەیەکمان دروست کردووە کە 280 ملیۆن دیناری تێچووە، دەمانەوێت بۆ یەکەمجار وەکو ئەزموونێکی تاقیکاری، منداڵانی 12 بۆ 18 ساڵان وەربگرین، ئەگەر سەرکەوتوو بووین، ئەم ئەزموونە بۆ هەولێر و شارەکانی دیکەش دەگوازینەوە".
زانیاریی زیاتر: هەفتەی داهاتوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ ڕێکخراوی یەکگرتووی ئەڵمانی بۆ شەبەنگی ئۆتیزم یاداشتێک بۆ کردنەوەی سەنتەری پیشەیی بۆ منداڵانی شەبەنگی ئۆتیزمی سەرووی تەمەن 12 ساڵان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان واژۆ دەکات.
ئەمەش بزانە: لە هەرێمی کوردستان لە سەنتەرەکانی ئۆتیزم ئەو منداڵانەی کە ئۆتیزمیان هەیە تاوەکو تەمەنی 12 ساڵان وەردەگیرێن، بەپێی ڕێنمایی ناتوانرێت منداڵانی سەرووی ئەو تەمەنە وەربگیرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






