کونسوڵی سووریا لە دوبەی جیابوونەوەی خۆی ڕادەگەیێنێت و پاڵپشتی لە دروزەکان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 تشرینی یەکەم

د. زیاد زەهرەدین، کونسوڵی گشتیی سووریا لە دوبەی
ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێکی بێ پێشینە لە کەرتی دیپلۆماسییەتی سووریا، کونسوڵی گشتیی سووریا لە دوبەی جیابوونەوەی خۆی لە حکومەتی سووریا ڕاگەیاند و پاڵپشتیی خۆی بۆ سەربەخۆیی دروزەکان لە سووریا دووپات کردەوە، لە بەرامبەردا کونسوڵخانەکە دەڵێت: ماوەیەکەی لە پۆستەکەی نەماوە و نوێنەرایەتیی ئێمە ناکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: د. زیاد زەهرەدین، کونسوڵی گشتیی سووریا لە دوبەی ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەسەڵاتی دیمەشق بە بەرپرسیاری ڕاستەوخۆ لە "هەڵمەتی کۆمەڵکوژی" وەکو خۆی ناوی دەنێت تۆمەتبار دەکات و دەڵێت: هێزەکانی دەستەی تەحریری شامی سەر بە حکومەت کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە بە هاوکاریی ڕێکخراوی داعش کە ناویان لەخۆیان ناوە خێڵە بەدەوییەکانیان.
زەهرەدین دووپاتی کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە لە ئاستە بەرزەکانی حکوومەتی دیمەشقدا پلانی بۆ دانراوە و ڕووداوەکەی بە "پەڵەیەکی ڕەشی مێژووی وڵات" وەسف کرد.
زانیاریی زیاتر: لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکەدا، د. زیاد زەهرەدین پشتیوانیی خۆی بۆ دامەزراندنی قەوارەیەکی سەربەخۆ بۆ پێکهاتەی دروزەکان ڕاگەیاند و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ شێخ حیکمەت ئەلهیجری، مەرجەعی دروزەکان کە داوای سەربەخۆیی دروزەکان دەکات و لەلایەن ئیسرائیلەوە پشتیوانیی لێدەکرێت دووپاتکردەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کونسوڵخانەی سووریا لە دوبەی ڕایگەیاندووە، زەهردین کە پۆستی کونسوڵی گشتیی کۆماری عەرەبی سووریای لە دوبەی بەدەستەوە بوو، بەپێی بڕیاری ژمارە (209) لە ڕێککەوتی 20-9-2025 بۆ ئیدارەی ناوەندی لە دیمەشق گواسترایەوە و بەو پێیەش ئەرکەکانی لە کونسوڵخانەکە لەو ڕێککەوتەوە کۆتایی هاتووە.
کونسوڵخانەکە دەڵێت: لێدوان و هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی ناوبراو، نوێنەرایەتی دەوڵەتی سووریا یان سیاسەتە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە ناکەن، بەڵکو هەڵوێستێکی تەنیا تاکەکەسییە کە لەگەڵ عورفەکانی دیپلۆماسی و ئەخلاقی کونسوڵگەریدا یەکناگرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات






