
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا هەڕەشەی ناردنی هێزی سەربازی بۆ سان فرانسیسکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیای کرد.
وێنە گەورەکە: ترەمپ چەندین جار قەبارەی تاوان و نائارامییەکانی شارەکانی ئەمریکا گەورە کردووە بۆ ئەوەی پاساو بۆ جێگیرکردنی هێزەکان بهێنێتەوە، ناوبراو پاسەوانی نیشتمانی لە لۆس ئەنجلۆس و واشنتن و مەمفیس جێگیر کردووە، ئەمەش ناڕەزایەتیی حکومەتی خۆجێی ئەو ویلایەتانەی بەدوای خۆیدا هێنا. لە کاتێکدا دادوەرەکان ڕێگرییان لە بڵاوەپێکردن و جێگیرکردنی لە شیکاگۆ و پۆرتلاند کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکی ئەمریکا بۆ کەناڵی "فۆکس نیوز" قسەی کردووە و ڕایگەیاند: سان فرانسیسکۆ یەکێک بوو لە باشترین شارەکانی جیهان. بەڵام 15 ساڵ لەمەوبەر شتەکان بەرەو خراپی ڕۆیشتوون، دەچینە سان فرانسیسکۆ و گەورەی دەکەینەوە".
زانیاریی زیاتر: ترەمپ لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، هەزاران پاسەوانی نیشتمانی و هێزی دەریایی ڕەوانەی لۆس ئەنجلۆس کرد بۆ ئەوەی هاوکاری پۆلیس بکەن لە هەڵمەتەکەیاندا بۆ کۆنترۆڵکردنی ناڕەزایەتی و نائارامییەکان کە بەهۆی سەرکوتکردنی کۆچبەری نایاساییەوە سەریهەڵدابوو.
ئەمەش بزانە: سان فرانسیسکۆ ڕووبەڕووی چەندین کێشە بووەتەوە، بەتایبەتی زیادبوونی ژمارەی بێ ماڵ و حاڵ و ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات






