سەفین دزەیی: داوامان لە یەکێتی ئەورووپا کردووە ڕۆڵیان هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا
- هەواڵ
- 20 تشرینی یەکەم

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
شاندی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ کۆمەڵێک پرس لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا کۆبووەوە. سەفین دزەیی دەڵێت، داوامان کردووە، یەکێتی ئەورووپا ڕۆڵی هەبێت لە ڕێگەیەکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
چیرۆکی سەرەکی: شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان هاوشان لەگەڵ شاندی باڵای عێراق لەگەڵ ئەندامانی یەکێتی ئەورووپا کۆبوونەوە و کۆمەڵێک تەوەر لە بوارەکانی وزە، ئابووری، سیستەمی بانکی و کەرتی تایبەت، دیموکراسییەت و مافی مرۆڤ و مافی ئافرەت، هەروەها ئاسایش و پرۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردن تاوتوێکران.
لێدوانی فەرمی: سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئاڤا میدیا وتی، لە کۆبوونەوەکەدا بە گشتیی کۆمەڵێک تەوەر لە بوارەكانی وزە، ئابووری، سیستەمی بانکی، کەرتی تایبەت، دیموکراسییەت و مافی مرۆڤ و مافی ئافرەتان، ئاسایش، پرۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردن باسکران.
باسی لەوەش کرد، ماوە ماوە لە ئاستی باڵا دانیشتن لە نێوان عێراق و یەکێتی ئەورووپا دەبێت، بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بەو بوارانە بکرێت کە جێبەجێ کراوە و ئەو گرفتانەش چین کە ڕێگرن لەبەردەم جێبەجێکردنیان. هاوکات باس لەوەکراوە کە عێراق چۆن ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و یەکێتی ئەورووپا چۆن هاوکاری دەکات.
سەفین دزەیی دەڵێت، "ئەو کۆبوونەوەیە بۆ ئێمەی شاندی هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی باش بوو، بۆئەوەی باس لە کۆمەڵێک پرس بکەین، بە تایبەت بابەتی بە قاچاغبردن و بازرگانیکردن بە مرۆڤ، پرسی ماددە هۆشبەرەکان کە مەترسیدارن لەسەر کۆمەڵگە".
هاوکات، "داوامان کرد ئەو گرفتانەی تا ئێستا لەنێوان هەولێر و بەغدا ماون، یەکێتی ئەوروپا ڕۆڵی هەبێت لە پاڵپشتیکردنی دیالۆگ لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق کە بە ڕێگەیەکی گونجاو چارەسەر بکرێن".
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکە باس لە فرەچەشنکردنی ئابووریی کوردستان و بەرەوپێشبردنی بوارەکانی کشتوکاڵ و ژێرخانی ئابووری و ئەو ڕیفۆرمانەی کە ئیدارەی کراوە، کرا، وەکو پرۆژەكانی ڕووناکی و هەژماری من.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق و یەکێتی ئەورووپا لە ساڵی 2012ەوە ڕێکەوتنێک لەنێوانیان هەیە کە ماوە ماوە لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆبوونەوە و دانیشتنیان دەبێت، دوا کۆبوونەوەی نێوانیان لەسەر ئاستی باڵا، لە ساڵی 2023 بوو، ئەوەی ئەمجارەش چوارەم کۆبوونەوەی باڵا بوو، شاندی هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ عێراق بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد.
ئەمەش بزانە: شاندی حکومەتی فیدراڵی پێکهاتبوون لە "فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و بەکر فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئەوروپا لە ناو وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باڵیۆزی عێراق لە برۆکسل و ستافەکەی، دوو بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی نەوتی عێراق".
- شاندی هەرێمی کوردستانیش پێکهاتبوون لە "سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەلیم پاشا، ڕاوێژکار لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، هەروەها دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەلجیکا و یەکێتی ئەوروپا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






