هۆشیار زێباری: پێشوازیی لە بڕیاری دەستنیشانكردنی نێردەی ئەمریكا بۆ عێراق دەكەین
- هەواڵ
- 20 تشرینی یەکەم

هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق دەڵێت، بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ دانانی نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ عێراق، مانای وایە عێراق دۆخێکی ناسرووشتی هەیە و چارەسەری پشێوویی و ئاڵۆزییەکانی وڵاتەکە پێویستی بە بڕیاری دەرەوەی چوارچێوەی دیپلۆماسی بەرکار هەیە، بۆیەش پێشوازیی لە دامەزراندنی مارک ساڤایا وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، مارک ساڤایای وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق دیاریکردووە، ترەمپ باوەڕی وایە ئەزموونی مارک لە پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئەمریکا یارمەتیدەر دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق کە هاوکاتە ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، دامەزراندنی مارک ساڤایا بە نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق، کە هاووڵاتییەکی ئەمریکی (مەسیحی کلدانی بە ڕەچەڵەک عێراقییە) لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، داننانە بەوەی کە دۆخی عێراق ناسروشتییە و پێویستی بە ڕێکار و بڕیاری دەرەوەی چوارچێوەی دیپلۆماسی و فەرمی بەرکار هەیە، بۆ ڕاستکردنەوە و چارەسەری دۆخە پشێو و ئاڵۆزەکان، بۆیە پێشوازیی لە دامەزراندنی مارک ساڤایا دەکەن و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ دەخوازن.
بەوتەی زێباری بڕیارەکەی ترەمپ بوێرانەیە بە ئامانجی گەڕاندنەوەی سەروەری و سەربەخۆیی عێراق، دوور لە گەندەڵی، خراپ بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان و حوکمڕانی میلیشیاکان.
لەلایەکی دیکەوە: هەر پەیوەست بەم بابەتەش هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، دەبێت چاوەڕێ بکەن تا بزانن لە ڕۆژانی داهاتوو و دوای دەستبەکاربوونی، مارک ساڤایا چۆن لە گەڵ کێشە ئاڵۆزەکانی عێراقدا مامەڵە دەکات.
سیوەیلی دەشپرسێت ئایا ئەم بەڕێزە پۆڵ بریمەرێکی ترە، یان لە نزیکەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربارەی داهاتوویەکی باشتر بۆ عێراق دەکەوێتە گفتوگۆوە؟.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ حەشدی شەعبی لەسەر سنووری عێراق و سووریا جێگیر دەبێت
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەدر پێنج ڕێنمایی بۆ ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەدر پێنج ڕێنمایی بۆ ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە






