شاندێکی باڵای حکومەت و بازرگانانی یۆنان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 20 تشرینی یەکەم

ئاڵای یۆنان و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
شاندێکی باڵای حکومەت و بازرگانان و کۆمپانیاکانی یۆنان، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن. سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر دەڵێت: سەردانەکە زۆر نزیکە لەوەی ڕێککەوتنی لێبکەوێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، 20-10-2025، شاندێکی کونسوڵخانەی گشتیی یۆنان لە هەولێر بە سەرۆکایەتیی نیکۆڵۆس ستێرگیولاس لەگەڵ پاشکۆی بازرگانی لە کونسوڵگەریی یۆنان بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان یۆنان و هەرێمی کوردستان، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێریان کرد.
لێدوانی فەرمی: گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "شاندی کونسوڵخانەی گشتیی یۆنان لە سەردانەکەی ئەمڕۆیان بۆ ژووری بازرگانی بە ئێمەیان ڕاگەیاند: کەوا شاندێک بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت و حکومەتی یۆنان لە مانگی دووی ساڵی 2026 سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و دەیانەوێت لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر دیدار و کۆبوونەوەیان هەبێت".
گەیلان حاجی سەعید باس لەوە دەکات، "ئێمە وەکو ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ئامادەیی تەواومان بۆ ئەو سەردانەیان دەربڕیوە، هەروەها لەبەرامبەردا کۆمپانیاکان و بازرگانانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەو دیدارە لەگەڵ شاندی یۆنان بەشدار بن".
ئاماژە بەوەش دەکات، لە داهاتوویەکی نزیکدا پێشانگەیەکی نێودەوڵەتی لە سالۆنیک لە وڵاتی یۆنان دەکرێتەوە، لەسەر بانگهێشتی ئەوان شاندێک لە هەرێمی کوردستان سەردانی ئەو پێشانگەیە دەکات.
گەیلان حاجی سەعید دەڵێت، هەرچەندە لە بەرنامەی سەردانەکەیان بۆ هەورێمی کوردستان هیچ ڕێککەوتنێکی پێشوەختە لە ئارادا نیە، بەڵام زۆر جار لە ئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکان ڕێککەوتن و گرێبەست واژۆ دەکرێت، بۆیە زۆر نزیکە لە سەردانەکەیاندا ڕێککەوتنی لێبکەوێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ژووری بارزگانی و پیشەسازیی هەولێر لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆڕبەندێکی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەبێت و چەند وڵاتێک تێیدا بەشدار دەبن، لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێککەوتی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندەکە ئاشکرا دەکات کە ئێستا سەرقاڵن بە ڕێکخستن و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو بابەتە.
ئەمەش بزانە: قەبارەی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان لە ساڵی 2024 نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار بوو لە ساڵێکدا کە خۆی لە چەند کۆمپانیایەکی ئەو وڵاتە دەبینێتەوە، بە تایبەتی لە بواری گەشتیاریدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






