
بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی لیبیا
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی عێراق لە لیبیا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کۆچبەرێکی خەڵکی پارێزگای سلێمانی لە ناوەندێکی ڕاگرتنی کۆچبەران لە تەڕابلووسی پایتەختی لیبیا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە، کۆچبەرەکە تەمەنی 20 ساڵ بووە و خێزانەکەشی لە ڕووداوەکە ئاگادار کراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە کۆچی گەنجانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی تونس و لیبیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا چڕبووەتەوە، لە لیبیاش بەهۆی نەبوونی حکومەتێکی یەکگرتوو و بوونی ژمارەیەک گرووپی چەکداریی نافەرمی مەترسی لەسەر گیانی کۆچبەران زیاترە، بۆیەش بەرپرسانی باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتە داوا لە خێزانەکانی عێراق و کوردستان دەکەن ڕێگەنەدەن کەسوکاریان کۆچی نایاسایی بکەن چونکە مەترسی لەسەر گیانیان دروست دەبێت و توشی کێشەی یاسایش دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: د.ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دەزگای ڕووبەڕوبوونەوەی کۆچی نایاسایی لیبیا ئاگاداریی کردوونەتەوە کە کۆچبەرێکی عێراقی بەناوی "هۆگر ئاسۆ خدر" لە ناوەندێکی ڕاگرتنی کۆچبەران لە ڕۆژهەڵاتی تەڕابلووسی پایتەخت، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، کۆچبەرەکە تەمەنی 20 ساڵە و خەڵکی پارێزگای سلێمانییە، "منیش پەیوەندییم بە خێزانەکەیەوە کردووە و سەرەخۆشیم لێکردوون کە ڕووداوەکە بەهۆی قەزا و قەدەرەوە ڕوویداوە، لەئێستاشدا دەستمانکردووە بە ڕێکارەکانی گەڕاندنەوەی تەرمەکەی لەسەر ئەرکی باڵیۆزخانە و زۆر بەپەلە".
باڵیۆزی عێراق لە لیبیا لەڕێگەی ئاڤاوە داواشیکرد گەنجانی عێراق و هەرێمی کوردستان مامەڵە لەگەڵ قاچاخچییەکان و ئەوانە نەکەن کە بازارگانی بە مرۆڤەوە دەکەن، داواش لە خێزانەکان دەکەن ڕێگەنەدەن ڕۆڵەکانیان بەڕێگەی کۆچی نایاسایی کۆچی وڵاتانی دەرەوە بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داوای 48 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ لە سلێمانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت تیرۆرستی داواكراو لە سلێمانی دەستگیر کران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەینی ئەمریکا و ئێران کێشەی تێکەوت






