
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، و شاندێکی باڵای دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا ناسر لوتاە، یاریدەدەری وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و کێبڕکێ
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان و ئیمارات زیاتر لە 30 دەستپێشخەریی هاوبەشیان ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی سوودوەرگرتنە لە ئەزموون و شارەزایی دەوڵەتی ئیمارات بۆ پەرەپێدانی کەرتە جیاوازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریشە لەو چوارچێوەیەدا ئیمارات ڕاهێنان بە 30 گەنجی هەرێمی کوردستان بکات.
چیرۆکی سەرەکی؛ ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرد بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا ناسر لوتاە، یاریدەدەری وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و کێبڕکێ. لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکاریکردن لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێزانینی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانییە بەردەوامەکانی دەوڵەتی ئیمارات دەربڕی و بەتایبەتی سوپاسی هەریەک لە شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات، و شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیماراتی کرد.
بۆچی گرنگە؛ یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، ڕاگەیاندنی زیاتر لە 30 دەستپێشخەریی هاوبەش بوو کە ئامانج لێی سوودوەرگرتنە لە ئەزموون و شارەزایی دەوڵەتی ئیمارات بۆ پەرەپێدانی کەرتە جیاوازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەم دەستپێشخەرییانە بوارەکانی وەک سیستمی بەڕێوەبردن، بەرزکردنەوەی ئاستی حکومی، دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان، ئابووری، وەبەرهێنان، تەندروستی، و گۆڕانی کەشوهەوا دەگرێتەوە.
زانیاریی زیاتر؛ یەکێک لە پرۆژە هەرە دیارەکانی ئەم هاوکارییە، دەستپێشخەریی "کۆدنووسانی کوردستان"ە. ئەم پرۆژە ستراتیژییە ئامانجی ڕاهێنانی 30 هەزار گەنجی کوردە لە بوارەکانی کۆدنووسین، زیرەکیی دەستکرد، و شارەزایی دیجیتاڵی. مەبەست لەم هەنگاوە، بەهێزکردنی تواناکانی نەوەی نوێ و ئامادەکردنیانە بۆ بازاڕی کاری داهاتوو، تا بتوانن ببنە داهێنەر و خاوەنکاری سەرکەوتوو لە کوردستاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
57 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






