هێزە ئەمنییەکانی عێراق چوونە خاکی سووریا و ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا
- هەواڵ
- 22 تشرینی یەکەم

ئەو ماددە هۆشبەرەی دەستی بەسەردا گیرا
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگریی سووریا، ئۆپەراسیۆنێکی بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لەنێو خاکی سووریا ئەنجامدا و چەند تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد.
چیرۆکی سەرەکی؛ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە دەروونییەکان بە هەماهەنگیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەشی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە کۆماری عەرەبیی سووریا ئۆپەراسیۆنێکی چۆنایەتیان لەنێو خاکی سووریا ئەنجامداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی؛ وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، یەکێک لە مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە چووەتە خاکی سووریا و لەڕێگەی هەماهەنگی هاوبەشی مەیدانی و هەواڵگرییەوە، توانی دەست بەسەر 320 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا بگرێت، ژمارەیەک تۆمەتباری داواکراوی نێودەوڵەتی دەستگیربکات کە بەشێکن لە تۆڕەکانی قاچاخچێتی سنووربەزێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ عێراق چەندین ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان واژۆ کردووە و جار جار ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ئەو ماددانە ئەنجام دەدەن، ماوەیەک لەمەوبەر "ئۆپەراسیۆنێکی چۆنایەتی سەرکەوتوو لەگەڵ دەوڵەتی کوێتی دۆست" ئەنجامدا، جگە لە ئۆپەراسیۆنەکانی دیکە لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی دراوسێ، وەک بەشێک لە هەماهەنگییە ئەمنی و هەواڵگرییە بەردەوامەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات






