
ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بازگەیەک ناسنامە لە هاوڵاتییەک وەردەگرێت
ئاڤا نیوز
لیژنەی ئاسایشی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، لە ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتووچۆ لەناو شار و نێو پارێزگاکان ڕاناگەیێنرێت. بەڵام کۆمیسیۆنی جەخت لەسەر قەدەغەکردنی بردنی مۆبایل و کامێرا بۆ نێو بنکەکانی دەنگدان دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی؛ بڕیارە ڕۆژی 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دڵنیایی لە بە نهێنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دەدات؛ بۆ ئەو مەبەستەش کۆمیسیۆن چەندین ڕێکاری بۆ باش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن گرتووەتەبەر.
لێدوانی فەرمی؛ فەریق یەکەمی ڕوکن قەیس محەممەداوی، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردن دووپاتی کردەوە، "لیژنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پابەندە بە دەستەبەرکردنی ئازادیی هاتووچۆی هاووڵاتیان و ڕێگریکردن لە هەر قەدەغەیەکی هاتووچۆ یان داخستنی ڕێگاوبانەکان لە ماوەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان.
ناوبراو جەختی لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی فڕۆکەخانەکان و دەروازە نێودەوڵەتییەکان کردەوە بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر ئاستەنگێک لەبەردەم هاتووچۆی هاووڵاتیان و چاودێرانی نێودەوڵەتیدا.
لەلایەکی دیکە؛ کۆمیسیۆن ڕایگەیاندووە، هێنانی کامێرا یان ئامێری وێنەگرتن بۆ ناو بنکەکانی دەنگدان قەدەغەیە بۆ پاراستنی نهێنیی دەنگدان و پاکیی و بێگەردیی ڕێکارەکان، کۆمیسیۆن هۆشداریش دەدات کە دەنگدەران ناتوانن بچنە ناو بنکەیەکی دەنگدان، ئەگەر کارتی بایۆمەترییان پێ نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات






