یارییەكانی یانەی هەولێر گەڕایەوە یاریگەی خۆی؛ چوونەژوورەوە بەخۆڕاییە
- کوردستان
- 22 تشرینی یەکەم

یاریگای فڕەنسۆ هەریری دوای نۆژەەنکردنەوە
ئاڤا نیوز
دوای تەواوبوونی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی یاریگەكەی، یانەی هەولێر یەكەم یاری خۆی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق لەسەر یاریگەی خۆی و لەبەردەم هاندەرانی ئەنجام دەدات، ئەم هەینیە لە یاری لوتكەی خولەكە میوانداری یانەی شوڕتە دەكات، لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگاری هەولێر، سەرۆكی فەخری یانەكەش، چوونەژووەرەوەی هاندەران بۆ نێو یاریگە بەخۆڕایی دەبێت.
وێنە گەورەكە: دوای تەواوبوونی وەرزی ڕابردووی خولی ئەستێرەكانی عێراق لە 15-7-2025، كارەكانی نۆژەنكردنەوەی یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری دەستیپێكرد و تاوەكو چەند ڕۆژێك لەمەوبەر، كاركردن لە یاریگەكە بەردەوام بوو، بەهۆیەوە هەولێر چوار یاریی سەرەتای خولی ئەمساڵی ئەستێرەكانی عێراقی لە یاریگەی دهۆك ئەنجامدا، یارییەكەی ڕۆژی هەینی 24ـی 10ـی 2025 بەرامبەر یانەی شوڕتە، یەكەم یاری یانەكەی قەڵاو منارە دەبێت لەسەر یاریگەی خۆی و لەبەردەم هاندەرانی، كە بڕیارە كاتژمێر 6ـی ئێوارە ئەنجام بدرێت.
زانیاریی پەیامنێر: یاسر محەممەد، پەیامنێری وەرزشیی ئاڤا میدیا، موژدەیەكی لە زاری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر كە لەهەمان كاتدا سەرۆكی فەخری یانەی هەولێرە وەرگرت، كە چوونەژوورەوەی هاندەران بۆ یارییەكەی ڕۆژی هەینی بەرامبەر یانەی شوڕتە بەخۆڕایی دەبێت، ئەوەش دوای داواكاریی سەرۆكی یانەی هەولێر و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و دەستەی هاندەران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یانەی هەولێری خاوەنی چوار نازناوی عێراق، ئەم وەرزە لە بارودۆخێكی باشدایە و تیمەكە لە چوار یاری، سێ بردنەوە و یەكسانبوونێكی هەیە و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی دەبینرێت، ئەگەر یانەی دیالە لە یارییەكەی بەرامبەر مووسڵ بە براوە هەژمار نەكرابووایە، ئەوا ئێستا هەولێر لە پێشەنگی یانەكان بوو، یانەی شوڕتەش سێ یاری ئەنجامداوە و هەر سێ یارییەكەی بردووەتەوە و لە پلەی چوارەم دەبینرێت، بۆیە پێشبینی یارییەكی بەهێز و ئامادەبوونی زۆرترین هاندەر دەكرێت.
زانیاریی زیاتر: پەیامنێری ئاڤا لە زاری ستافی راهێنەرانی یانەكە ئەوەشی زانیوە، یاریكردنی مستەفا قابیل و سەرهەنگ موحسین، دیارترین دوو ئەستێرەی یانەی هەولێر بۆ یارییەكەی شوڕتە، هێشتا یەكلایی نەبووەتەوە كە بەهۆی پێكانەوە دابڕاون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەسەر سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەدات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی داوای دیاریکردنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەکات






