
ساتی واژۆکردنی لێکتێگەیشتنەکان لە نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
میری قەتەر و سەرۆککۆماری تورکیا، سەرپەرشتی 11ـیەمین دانیشتنی لیژنەی باڵای ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد و چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لە کەرتی بەرگریدا واژۆ کرد.
چیرۆکی سەرەکی: لە میانی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ قەتەر چەند یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد وەکو؛ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاوکاری لە بواری پیشەسازیی بەرگری و یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری و ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە بواری پلاندانانی پەرەپێدانی ستراتیژی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی هەواڵی فەرمیی قەتەر ڕایگەیاند: هەردوولا پەیوەندییە ستراتیژییەکانی هاریکاری و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان لە بوارەکانی بەرگری، بازرگانی، وەبەرهێنان، وزە و تەکنەلۆجیای زانیاری تاوتوێ کرد، هاوکات پرسە سەرەکییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، دیارترینیان پێشهاتەکانی کەرتی غەززە و فەڵەستین و ئاگربەست و گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە خرانە بەرباس.
هەردوو وڵات ئاواتەخوازن قەبارەی بازرگانی لە 1.1 ملیار دۆلارەوە بۆ 5 ملیار دۆلار زیاد بکەن، ئەمەش بە سوودوەرگرتن لە ڕێککەوتنی هاوبەشی بازرگانی و ئابووری کە لە یەکی مانگی ئابی ئەمساڵ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
باکگراوند: ڕۆژی سێشەممە، ئەردۆغان بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە دەوحە لە چوارچێوەی گەشتێکی بۆ سێ وڵاتی کەنداو کە لە کوێت دەستیپێکرد و لە عومان کۆتایی دێت لەسەر داوای سەرکردەکانی ئەو سێ وڵاتە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
40 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






