کۆمیسیۆن ئاماری نوێی تۆماری دەنگدەران و کۆی گشتی سزاکان ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 23 تشرینی یەکەم

لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئامارێکی نوێی سەبارەت بە تۆماری دەنگدەرانی خاوەن کارتی نوێ، لە ماوەی نێوان مانگێک بڵاوکردەوە، هاوکات کۆی گشتیی ئەو سزایانەشی ئاشکرا کرد کە بەسەر کاندید و لایەنە سیاسییەکان سەپێنراون.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنیش بەردەوامە لە پێدانەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان و چاودێریکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی حیزب و لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان.
بڵاوکراوەی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئامارێکی نوێی سەبارەت بە تۆماری دەنگدەرانی خاوەن کارتی نوێ لە ماوەی نێوان 23-09-2025 بۆ 23-10-2025 لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بڵاوکردەوە.
ژمارەکان وادەڵێن:
ژمارەی گشتی کارتە نوێیەکان: سێ ملیۆن و 583 هەزار و 704 کارت
ئەو کارتانەی لەژێر پرۆسەی چاپکردندان: 475 هەزار و 716 کارت
لەلایەکی دیکەوە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆی گشتیی ئەو سزایانەشی ئاشکرا کرد کە تا ڕێککەوتی 23-10-2025 سەپێندراون.
کۆی گشتیی سزاکان: 540
نێر: 396
مێ: 82
سەرپێچییەکانی پێش دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن (دروشم و وێنە): 62 سەرپێچی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
44 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






