
دیمەنی یاریگای فرانسۆ هەریری دوای نۆژەنکردنەوە
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی بەفەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، چیمەنی یاریگەی نێودەوڵەتیی فرانسۆ هەریری نۆژەنكرایەوە، سبەی هەینی یەكەم یاری لەسەر ئەنجام دەدرێت، كاتێك یانەی هەولێر میوانداریی یانەی شوڕتە دەكات لە یاریی لووتكەی خولی ئەستێرەكانی عێراق.
وێنە گەورەكە: لەمانگی حوزەیرانی ڕابردوو، پارێزگاری هەولێر موژدەی بە وەرزشدۆستان و هاندەرانی یانەی هەولێر دا كە بەفەرمانی سەرۆكوەزیران، مەسرور بارزانی، چیمەنی یاریگەی فرانسۆ هەریری نۆژەن دەكرێتەوە.
چی ڕوویدا: دوای كۆتاییهاتنی وەرزی ڕابردووی خولی ئەستێرەكانی عێراق لە 15ـی 7ـی 2025، دەستبەجێ كارەكانی نۆژەنكردنەوەی یاریگەكە دەستی پێكرد كە گوژمەی یەك ملیار و 700 ملیۆن دیناری بەشێوەی نەختینە بۆ تەرخان كرابوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سبەی هەینی 24ـی 10، یانەی هەولێر یەكەم یاریی خۆی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق، لەسەر یاریگەی خۆی و لەبەردەم هاندەرانی ئەنجام دەدات، میوانداریی بەهێزترین یانەی عێراقیش دەكات كە یانەی شوڕتەیە، یارییەكە كاتژمێر 6ـی ئێوارە دەستپێدەكات و لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگاری هەولێر كە سەرۆكی فەخریی یانەكەشە، چوونەژوورەوەی هاندەران بەخۆڕاییە.
زانیاریی پەیامنێر: یاسر محەممەد، پەیامنێری وەرزشیی ئاڤا لە زاری ستافی راهێنەرانی یانەی هەولێر ئەوەی زانیوە، تیمەكە بۆ یارییەكەی سبەی بەتەواوی ئامادەیە، بەڵام یاریكردنی مستەفا قابیل و سەرهەنگ موحسین، دیارترین دوو ئەستێرەی یانەكە، هێشتا بەتەواوی یەكلایی نەبووەتەوە كە بەهۆی پێكانەوە دابڕاون.
زانیاریی زیاتر: ئەمشەو شاندی یانەی وەرزشیی شوڕتە بە فڕۆكە دەگەنە شاری هەولێر، بەپێی زانیارییەكان، بێ ئەوەی هیچ یەكەیەكی مەشقی ئەنجام بدەن ڕاستەوخۆ یارییەكەی سبەی ئەنجام دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات






