ئاڤا نیوز
بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیانی چەند شارێکی عێراق، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ڕێگاوبان، ئاو و کارەبا، هەروەها ژینگەی پیس و هەوای پیس، بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانیان داوە. بە هەڵواسینی لافیتە لە کوچە و کۆڵانەکاندا، پەیامی ناڕەزایەتی خۆیان دەگەیەنن و ئاماژە بەوە دەکەن کە بەڵێنەکانی حیزبە عێراقییەکان جێبەجێ نەکراون.
چیرۆکی سەرەکی: ناڕەزایەتییەکی گشتی لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق سەریهەڵداوە، کە بەشێک لە هاووڵاتیان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە گشتییەکانەوە بڕیاریان داوە بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو نەکەن. بە هەڵواسینی لافیتە لەسەر کوچە و کۆڵانەکانیان، پەیامی "بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەین" دەگەیەنن و جەخت لەوە دەکەنەوە کە "هەموو هەڵبژاردنێک ئەم حیزبە عێراقییانە هەزار و یەک بەڵێنمان پێدەدەن، کەچی یەک دانەشیان نابەنە سەر."
بەدواداچوونی ئاڤا: ئاڤا، دۆخی خراپی شارەکەی خستووەتەڕوو، گەڕەکێکی گەورەی شارەکە بە هیچ شێوەیەک لە شار ناچێت و "کام گوندی ئێمە کەمترین خزمەتگوزاری هەبێ سەدقاتی ئەوان باشترە." بە گشتی دۆخی شارەکانی عێراق باش نییە، خزمەتگوزاری لە ئاستێکی زۆر خراپدایە.
ببینە و ببیستە: بەشێک لەو لافیتانە لەلایەن لایەنگرانی سەدر نووسراون، بەڵام بەشێکی دیکەی شارەکان وەک دیوانییە و کووت و عیمارە، کە سەدری نین، هەر خەڵکەکەی خۆیان بێزارن لە بەرپرسانی ئێستا و بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنیان داوە.
"بەرپرسانی ئیداریی دیوانییە گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە بۆ پاککردنەوەی بەشێکی شارەکە، گوژمەی گرێبەستەکە 33 ملیار دینارە و بۆ سێ ساڵە؛ واتە هەر ساڵە و 11 ملیار دینار. کەچی حاڵی شەقامەکانی دیوانییە، لە ڕادەبەدەر پیسە."
دانیشتووانی ئەو شارە دەڵێن بەشێکی زۆر لە شەقامەکان هی سەردەمی بەعسن و نوێ نەکراونەتەوە. هەروەها لە 24 کاتژمێردا تەنیا دوو کاتژمێر کارەبای نیشتمانییان هەیە و کاتەکانی دیکە بە مۆلیدەی ئەهلی پڕ دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک 17 منداڵ ناویان لێنرا کەزی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن سەید موراد: هەولێر پێنج هێندەی پێویستیی ناوخۆ هێڵکە بەرهەمدەهێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 10 پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی






