
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی حکومەتی عێراق بڕیاریدا، لە بەرامبەر ڕاییکردنی مامەڵە فەرمییەکان، دەبێت هاووڵاتیان پسوولەی پێدانی باجی خزمەتگوزاریی گشتی پێشکەش بکەن، پاشگەزبووە و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانیش دەڵێت "بڕیارەکە تەنیا چینێکی دیاریکراو دەگرێتەوە."
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا، لەمەودوا یەکێک لەمەرجەکانی ڕاییکردنی مامەڵەی فەرمی لە فەرمانگاکانی حکومەتدا، پێشکەش کردنی دوا پسوولەی پێدانی کرێی کارەبا، پەیوەندییەکان، ئاو، ئاوەڕۆ و سەرجەم باجی دیکەی گشتی دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: ئەوەی لە هەندێک ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە سەپاندنی سیستەمی کۆکردنەوەی باج لە هاووڵاتیان و ڕایینەکردنی هیچ مامەڵەیەک لە فەرمانگەکانی دەوڵەتدا، تەنیا پاش پێدانی کرێی کارەبا و ئاو، تەنیا خاوەنکار و خاوەن کارگە و لایەنە حکومییەکان دەگرێتەوە.
ئهوهی لهبارهیهوه دەگوترێت: بڕیارەکە ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر و فراوان بووەوە لە هەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هاووڵاتیان لە جیاتی دەرکردنی بڕیاری لەم شێوەیە، داوای ئاسانکاری مامەڵە فەرمییەکانیان لە کاتی سەردانیکردنی فەرمانگەکاندا کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: پێشوازی لە شەڕ ناکەین بەڵام وەڵامی دەستدرێژی دەدەینەوە





