شەقامەکانی هەولێر بە تۆڕێکی هاوچەرخی پاسکیلسواری بەیەکتر دەبەسترێنەوە
- کوردستان
- 24 تشرینی یەکەم

دیمەنی پاسکیلسواری لەسەر شەقامەکانی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵی و قەرەباڵغییەکانی ناوشار، هاوکات کاریگەری خستنە سەر کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە، بە هەماهەنگیی تیمێکی ئەزموونداری هۆڵەندا، تۆڕێکی هاوچەرخی پاسکیلسواری لە سەنتەری شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی زۆریداوە بە پاراستنی ژینگە و زیادکردنی ڕووبەری سەوزای، بۆ ئەو مەبەستە چەندین هەنگاوی گەورەی لەوبوارە گرتووەتە بەر و ئەمەش کاریگەری هەبووە لەسەر پاکبوونەوەی هەوای شارەکان.
لێدوانی فەرمی: مەسعود كاڕەش لەوبارەیەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بەرپرسانی کونسوڵخانەی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر سەردانی پارێزگایان کرد، ئەو بابەتەیان باس کرد، بەڵام "ئەمڕۆ ئێمە سەردانی کونسوڵخانەی هۆڵەندامان لە هەولێر کرد و دووبارە باسی ئەو بابەتەمان کردەوە"، کونسوڵخانەی هۆڵەندا بەخۆشحاڵییەوە ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ئەوەی لەو پڕۆژەیەدا یارمەتیدەر بێت.
مەسعود كاڕەش ئاماژە بەوە دەکات، "ئێمە لەمێژە ئەوەمان کردووەتە بەرنامە و پلانی پارێزگا، بۆ ئەوەی خەڵک بەکارهێنانی پایسکل بکەن بە کولتوور و لە جیاتی ئۆتۆمبێل بۆ ڕاپەڕاندنی ئیشوکارەکانیان بەکاری بێنن".
باس لەوەش دەکات، جارێ دیار نییە پرۆژەکە لە چ شوێنێکی سەنتەری شاری هەولێر دەسپێدەکات و بە چەند قۆناغیش تەواو دەکرێت، بەڵام "لە ئایندەیەکی نزیک دووبارە لەگەڵ کونسوڵخانەی هۆڵەندا کۆدەبینەوە و ڕەنگە تیمێکیان لە هۆڵەندا بۆ ئەم مەبەستە بێتە هەرێمی کوردستان، تاوەکو سوود لە ئەزموونیان وەک وڵاتێکی پێشەنگ لە پاسکیلسواری وەربگیرێت".
زانیاریی زیاتر: بەپێی وتەکانی جێگری پارێزگاری هەولێر، نەخشە و دیزاینی پرۆژەکە تەواو بووە و لەلایەن پارێزگای هەولێر ئامادەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەکە لە شەقامەکانی 30 مەتری، 60 مەتری، 40 مەتری و 100 مەتری جێبەجێ دەکرێت.
ئەمەش بزانە: هۆڵەندا، یەکێکە لە وڵاتە هەرە گەورە و پێشکەوتووەکانی جیهانە کە خەڵکەکەی زیاتر پاسکیل بەکاردێنن بۆ بەڕێکردنی کاروباری ڕۆژانەیان.
بۆچی گرنگە: ئەم پرۆژەیە، یەکێکە لە پرۆژە هەرە گرنگەکانی پارێزگای هەولێر و بە تەواوکردنی، جگە لەوەی خەڵک وەک وەرزشکردن بەکاری دێنن، کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی پیسبوونی ژینگە دەبێت، هەروەها جەنجاڵی ناو شاریش کەم دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






