هێزە ئەمنییەکانی لیبیا 23 کۆچبەری عێراقی دەستگیر دەکەن

شەیری بکە لە:
هێزە ئەمنییەکانی لیبیا 23 کۆچبەری عێراقی دەستگیر دەکەن

دەستگیرکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی بە ڕەگەز جیاواز لە لیبیا

ئاڤا نیوز

باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابلوس، دەستگیرکردنی 23 کۆچبەری عێراقی کە بە شێوەیەکی نایاسایی چووبوونە ناو لیبیاوە ڕاگەیاند. 

وێنە گەورەکە: لیبیا بووەتە یەکێک لە ڕێڕەوەکانی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بە ڕێگای نایاسایی، بەشێک لە گەنجانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای ئەو وڵاتە دەگرنە بەر، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی لیبیاوە دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی دۆخی نەخوازراو و ئەشکەنجەدان دەبنەوە.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد سەحاف، کارگێڕی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، ڕایگەیاند: بە هاوکاریی دەسەڵاتدارانی لیبیا، باڵیۆزخانەی عێراق دەستبەجێ دەستی بە ڕێکارەکانی سەلماندنی ناسنامەی ئەو کۆچبەرانە و ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەیان کردووە.

زانیاریی زیاتر: سەحاف ئاماژەی بەوەدا، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی ڕۆڵەکانیان، باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا پەیوەندی لەگەڵ کەس و کاری ئەو کۆچبەرانەوە کردووە.

ئەمەش بزانە: کارگێڕی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، جەختی لەوەش کردەوە، کە تۆڕەکانی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە یاری بە ژیانی گەنجانی عێراق دەکەن و داوای زیاتر هۆشیاری کۆمەڵایەتی و هاوکاری ئەمنی بۆ سنووردارکردنی ئەم دیاردەیە کرد کە ژیانی کۆچبەران دەخاتە مەترسییەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ