لە فێستیڤاڵی ساڵانەی بەرواری باڵا سەدان تۆن بەرهەمی سێو ساغ دەكرێتەوە
- کولتوور
- 24 تشرینی یەکەم

دیمەنێک لە فێستیڤاڵەکە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ سێیەمین فێستیڤاڵی بەرهەمی خۆماڵی لە دەڤەری بەرواری باڵا دەستیپێكرد و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئامانج لێی؛ نمایشكردنی بەرهەمی جووتیارانی دەڤەرەكە و نیشاندانی كولتوور و هونەریی ناوچەكەیە بۆ ڕاكێشانی گەشتیاران و سەردانیكاران.
چیرۆكی سەرەكی: لە دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە قەزای ئامێدی، 200 خێوەت هەڵدراون بۆ سازكردنی سێیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی بەرهەمی خۆماڵی، ئەمڕۆ هەینی 24ـی ئۆكتۆبەر بە نمایشكردنی بەروبوومی جووتیاران و كردنەوەی پێشەنگەی هونەری و كولتووری دەستی پێكرد و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێبەر دێریشکی، ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتییاری فێستیڤاڵەکە تایبەت بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، زیاتر لە شەش مانگە ئامادەكاری بۆ ئەم فێستیڤاڵە دەكرێت و زیاتر لە 200 خێوەت لە كۆمەڵگەی بریفكا لەنێوان گوندی دۆرێ و ناحیەی كانی ماسی دانراوە بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی گەشتیار و سەردانیكاران، ئاشنای لایەنی گەشتیاری و كشتوكاڵی دەڤەری بەرواری باڵا بن.
ڕوونیشی كردەوە، هۆكاری زیادكردنی ژمارەی خێوەتەكانی فێستیڤاڵەكە، بۆ سەركەوتنی فێستیڤاڵەكە لە ساڵانی ڕابردوو دەگەڕێتەوە كە ژمارەیەكی زۆری سەردانیكاران ئامادەی دەبوون.
زانیاریی زیاتر: لەپاڵ نمایشكردنی بەروبوومی كشتوكاڵی و شیرەمەنیی جووتیاران و ئاژەڵداران، پێشەنگەی هونەریش بۆ ژمارەیەك فۆتۆگرافەر دەكرێتەوە، هاوكات ژمارەیەك سترانبێژیش بە درێژایی ڕۆژانی فێستیڤاڵەكە، ستران دەبێژن.
لەلایەکی دیکەوە: ڕەمزی مایی، جووتیارێكی دەڤەری بەرواری باڵایە، قسەی بۆ ئاڤا كردووە و دەڵێت، "من 30 ساڵە خەریكی كاری جووتیاریم، زیاتر لە بیست تۆن سێوی سوور و زەردم هەیە و لە فێستیڤاڵەكە دەیفرۆشم، جووتیارانی هاوڕێشم بەهەمان شێوە بڕێكی زۆر بەرهەمی میوەیان ئامادە كردووە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئێران دەست بەسەر كەشتیەكی نەوتهەڵگر دەگرێت
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
زانا مەلا خالید: هەولێر و ئاڤا جێی شانازین
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
ساڤایا: بەرهەم ساڵح جێگەی شانازییە بۆ عێراق
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر تێکەڵ بە کۆمەڵگە دەکرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- کولتوور
- 11 کانوونی یەکەم
23 هەزار ساڵە مرۆڤ خواردن لە ڕووەک دروست دەکات
- کولتوور
- 7 کانوونی یەکەم
فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
- کولتوور
- 7 کانوونی یەکەم
چەکدار گۆرانیی "دلبەرێ عەفرین" بڵاودەکاتەوە
- کولتوور
- 6 کانوونی یەکەم
چەند کەسێک شوێنەوارێک لە گوندی جۆلەمێرگی خەلیفان دەشێوێنن






