
وێنەی پارەی گەنم و سلێمانی
ئاڤا نیوز
پرۆسەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بەردەوامە و دووسبەیش لە سنووری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی ئەو جووتیارانە دەکرێت کە گەنمەکانیان داوەتە عێراق.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت: سبەی یەكشەممە بانکی ناوەندیی عێراق شەش ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی دەخاتە سەر هەژماری بانکیی بابان لە سلێمانی و ڕۆژی دووشەممە 27-10-2025، دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: کۆی گشتیی پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان، زیاترە لە 300 ملیار دینارە، لە قۆناغی یەکەم 57 ملیار دینار ڕەوانە کرا بوو، ئەمجارە کە قۆناغی دووەمە و کۆی گشتیی پارەکە 15 ملیار و 500 ملیۆن دینارە، پێشتر پێنج ملیار بۆ پارێزگای هەولێر و زیاتر لە 4 ملیاری بۆ پارێزگای دهۆک نێردرابوو، ئەوەی مابوویەوە ئەوەی سلێمانی بوو کە شەش ملیار دینارە.
ئەمەش بزانە: ئەمساڵ لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان 386 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران دراوە بە عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق: مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بە تەواوی دابین کراوە





