کۆمیسیۆن: زیاتر لە 23 ملیۆن کارتی دەنگدان بە تایبەتمەندیی بەرز ئامادە کراون
- هەواڵ
- 25 تشرینی یەکەم

وەرگرتنەوەی کاتی دەنگدان لەلایەن هاووڵاتییانەوە
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، زیاتر لە 23 ملیۆن کارتی دەنگدان بە تایبەتمەندیی بەرز ئامادە کراون. هاوکات ئاماژە بەوەش دەدات گواستنەوەیان بەپێی پلانێکی داڕێژراو و بە هاوکاریی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکان دەبێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11ـی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ئامادەکارییە تەکنیکی و لۆجستییەکانی تەواوکردووە بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی پرۆسەکە.
لێدوانی فەرمی: نیبراس ئەبو سۆدە، جێگری وتەبێژی کۆمیسیۆن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "ژمارەی کارتی دەنگدانی تەرخانکراو بۆ دەنگدەرانی گشتی گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 46 هەزار و 200 کارت، هاوکات ملیۆنێک و 509 هەزار و 300 کارت بۆ هەڵبژاردنە تایبەتەکان تەرخان کراوە، لەگەڵ پەسەندکردنی کارتی یەدەگ بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە کارگێڕییەکانی قۆناغی هەڵبژاردن."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەبۆ سۆدە، "کارتەکان بەپێی ستانداردی بەرز چاپ کراون، کە نیشانەی شاراوە و مەرەکەبی تایبەتی تێدایە کە تەنیا بە ئامێر و پشکنینی تایبەت دەدۆزرێنەوە، جگە لە تایبەتمەندییەکانی کە ڕێگە لە کۆپیکردن دەگرێت، جۆرە کاغەزێکی تایبەت بەکارهێنراوە هاوشێوەی ئەو کاغەزەی لە چاپکردنی دراودا بەکاردەهێنرێت، بەمەش ساختکردن یان دەستکاریکردنی سەختە".
لەلایەکی دیکەوە: سەربارەت بە پرۆسەی گواستنەوەی کارتەکان، جێگری وتەبێژی کۆمیسیۆن گوتی: کارتەکان بەپێی پلانێک کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بە هاوکاریی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکان داڕێژراوە، ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی پرۆسەی هەڵبژاردن، بە جۆرێک کارتەکان لە کۆگایەکی پارێزراودا دادەنرێن کە مەرجەکانی سەلامەتی پەسەندکراویان تێدایە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم هەڵبژاردنە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و حەوت هەزار و 768 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
43 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






