مەسرور بارزانی: ڕێگریكردن لە پێكهێنانی حكومەت دەستكەوت نییە تاوەكو شانازی پێوە بكرێت
- کوردستان
- 25 تشرینی یەکەم
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی لە ئاهەنگی بانگەشەی کەرکووک - گەرمیانی پارتی ڕایگەیاند: بەربەست دروستکردن بۆ جێبەجێکردنی کار و پڕۆژەکانی حکومەت و بەربەست دروستکردن بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستکەوت نییە تا شانازی پێوەکردن نییە، شانازی ئەوەیە دڵسۆزی خەڵکی خۆتان بن.
وێنە گەورەکە: بە ئامانجی ناساندنی کاندیدانی لیستی 275My پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی کەرنەڤاڵی جەماوەری لە شارەکان دەستپێکردووە و بەردەوام دەبێت تاوەکو وادەی کۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن.
پەیامی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی ڕایگەیاند: پارتی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان گەورەترین و کاریگەرترین هێزە و ڕکابەری نییە، هەر بۆیەش ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئێمە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بە هێزێکی کاریگەرەوە بچینەوە بەغدا و شەڕی مافی هەموو خەڵکی کوردستانی ستەملێکراو بکەین.
وتیشی، بە بەرگی یاساییەوە ستەم لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام ستەم هەر ستەمە و لە کەس قبووڵکراو نییە و شەڕی ئێمە لە پەرلەمانی عێراق بۆ چەسپاندنی دەستوور دەبێت.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی کەرکووک مەسرور بارزانی وتی، کەرکووک خاکێک نییە بتوانین وازی لێبهێنین و هەر دەبێت کەرکووک بگەڕێنینەوە باوەشی خاکی کوردستان. خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان دیارە کە هەمیشە قوربانی بۆ کەرکووک داوە، ئەوانەش دیارن کە ڕێککەوتنیان کردووە بۆ دەستکەوتی شەخسی خۆیان و یارکردن بە چارەنووسی کەرکووک، بۆیە ڕێگە بە پارتی بدەن خزمەتتان بکات.
مەسرور بارزانی لە وتارەکەیدا ئەمانەشی وت:
٠ جگە لە پارتی و بەبێ پارتی هیچ لایەنێک نییە دەستکەوتی هەبێت، ئەوەی کارێکیشی کردبێت بە هاوبەشی بووە لەگەڵ پارتی.
٠ بەربەست دروستکردن بۆ جێبەجێکردنی کار و پڕۆژەکانی حکومەت و بەربەست دروستکردن بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستکەوت نییە تا شانازی پێوەکردن نییە، شانازی ئەوەیە دڵسۆزی خەڵکی خۆتان بن.
٠ هاووڵاتییانی کەرکووک ڕێگە بە پارتی بدەن خزمەتتان بکات، چۆن کارەبای پڕۆژەی ڕووناکیمان بۆ هاووڵاتییانی کوردستان دابین کردووە و خزمەتگوزاری و ئاسایش و سەقامگیریمان جێگرکردووە، ئەوەش بۆ کەرکووک دەکەین و ئەو شارە دەکەینە نموونەی پێکەوەژیان.
٠ ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان دەبێت بگەڕێنەوە باوەشی نیشتمان، نابێت هیچ بستێکی ئەم خاکە لەژێر دەستی داگیرکەر بێت.
٠ ئێمە تەنیا بەرگری لە مافی کورد ناکەین، بەڵکو بەرگری لە مافی هەموو پێکهاتەکانی دیکەش دەکەین، بۆ ئەوەی ڕێڕەوی حکومڕانی ڕاست بکرێتەوە خزمەتی هەموولایەک بکرێت.
٠ شارەکانی عێراق و هاووڵاتییانیان لە سەختترین دۆخی ژیاندان، ئەمەش بەهۆی ئەو جیاوازییە کە لە نێوان هاووڵاتییان دروستکراوە، چونکە ئەو هەموو داهات و سەرمایەی هەیە ناخرێتە خزمەت خەڵکییەوە.
٠ ئێمە دەستوورێکمان نووسی و دەنگمان لەسەریدا بۆ ئەوەی مافی هەموو پێکهاتەکانی تێدا دەستەبەر بکرێت، بەڵام تا ئێستا ماددە دەستوورییەکان پێشیل دەکرێن و جێبەجێ ناکرێن. بۆیە چیتر ڕێگە نادەین عێراق بەرەو دیکتاتۆرییەت و بەرەو مەرکەزییەت بۆ دواوە بگەڕێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت





