دەوڵەتی یاسا: لەخولی داهاتووی پەرلەمان یاسای حەشد تێدەپەڕێنین

شەیری بکە لە:
دەوڵەتی یاسا: لەخولی داهاتووی پەرلەمان یاسای حەشد تێدەپەڕێنین

دیمەنی چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی

ئاڤا نیوز

سەرەڕای ڤیتۆی ئەمریکا و سەرنجی کورد و سوننەکان، بەڵام هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، سەرۆکایەتی دەکات دەڵێت، لە خولی داهاتووی پەرلەماندا کار بۆ تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دەکەن، بەوەش مافی ئەندامانی حەشد و سەدان هەزار کەس لە کەسوکارییان گەرەنتی دەکەن.

وێنە گەورەکە: لە عێراق بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خەڵک بەشێکی گەورەی پەیوەستە بە زیادکردنی خەرجییەکانی دەوڵەت ئەویش بە بەڵێنی دامەزراندن، زیادکردنی مووچە، هەمواری یاسای مووچەی بنەڕەتیی فەرمانبەران، خانەنشینان و ئەوانەی لە چاودێری کۆمەڵایەتی سوودمەند بوون، لەو چوارچێوەیەشدا یاسای حەشدیش ڕەهەندێکی ئابووری و بارگرانی بۆسەر بودجە وەرگرتووە، چونکە پەیوەست بە مووچەی زیاتر لە 200 هەزار ئەندامی ئەو هێزە.

لێدوانی فەرمی: حەسەن سنێد، سەرکردە لە حیزبی دەعوە  و کاندیدی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بازنەی بەغدا، بە میدیای فەرمی حیزبەکەی ڕاگەیاند، هەمواری یاسای مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران و خانەنشینان و ئەندامانی چاودێری کۆمەڵایەتی لە کارنامەی هاوپەیمانێتییەکەیان دایە و کار بۆ جێبەجێکردنی دەکەن، چونکە لە مووچەی فەرمانبەراندا ڕەچاوی بنەمای دادپەروەریی نەکراوە.

وتیشی، هەزاران ئەندامی حەشد و منداڵ و کەسوکاریان چاوەڕێی تێپەڕاندنی یاسای حەشدن، تێپەڕاندنی ئەو یاسایەش تاوان نییە، بەڵکو ڕەچاوکردنی مافی ئەوانەیە کە گیانی خۆیان بۆ پاراستنی وڵات لە شەڕی دژ بە تیرۆردا بەخشی و ئێستاش ئاسایشی وڵات دابین دەکەن، ئەگەر تێبینیش لەسەر ڕەفتاری ئەم هێزە هەبێت، یاسایەکی دیکەش بەناوی یاسای سزادانی ئەندامانی حەشد دەردەکەن بۆ ئەوانەی کە کاری هەڵە و دەرەوەی یاسا ئەنجام دەدەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ