
وێنەی ئاماژەیی بۆ دەستگیرکردن
ئاڤا نیوز
ڕۆژی شەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای کرد، سەرکردەی باندێکی زۆر مەترسیدار کە بە تاوانی کوشتن و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانیکردن بە چەک داواکراوە ڕادەستی سوید کراوەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پێنجشەممەی ڕابردوو میدیاکانی سووید بڵاویانکردەوە، کەسێک بەناوی 'پویا شەفایی' لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە ڕادەستی سوید کراوەتەوە، کە دەوترێت سەر بە گرووپەکەی ڕەوا مەجیدە، گرووپێکی سویدی کە ڕێبەرەکەی کوردە و ناوی گرووپی فۆکسترۆتە، سەرۆکی تۆڕەکەش لە سوید بە "ڕێوییە كوردەكە ناسراوە".
سەرەتای ئەمساڵیش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سزا بە سەر ئەو ڕێکخراوەدا سەپاند، ئەمریکا بە ڕێكخراوێكی مافیایی تاوانكاریی نێودەوڵەتی وەسفی کرد، کە بنكە سەرەكییەكەی لە سویدە و كاری بەقاچاخبردنی ماددەی هۆشبەر دەكات و لە قاچاخی چەكیش تێوەگڵاوە.
لێدوانی فەرمی: ستیڤن هیکتۆر، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی سوید ڕایگەیاند: سوپاسی عێراق دەکەین بۆ ئەم هاوکارییە، کەسایەتییەکی تاوانکاری کاریگەر ڕادەستی سوید کراوە و ئەمەش کاریگەریی هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵاتەکەمان دەردەخات.
پۆلیسی سوید پشتڕاستی کردەوە، ئەم هەنگاوە لە ئەنجامی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵات بووە، ئەمەش دوای سەردانەکەی ئەم دواییەی عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ ستۆکهۆڵم دێت.
ئەمەش بزانە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق چەندین یاداشتی هاوکاری و لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی و جیهانی واژۆ کردووە، بەو هۆیەوە چەندین تۆڕی تاوانکاری هەڵوەشێنراوتەوە و کەسانی داواکراوی نێودەوڵەتی ڕادەستی وڵاتەکانیان کراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە وردی چاودێری هەنگاوەکانی حەماس دەکەم
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین سەرچاوەی ئاوی شیرین لە ئێران بە تەواویی وشک بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەورەترین سەرچاوەی ئاوی شیرین لە ئێران بە تەواویی وشک بووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سەنگافوورەوە بۆ کوردستان؛ وانەکانی بنیاتنانی دەوڵەت لە نێوان مەسرور بارزانی و لی کوان یو
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرازیل کانزای ژێر زەوی وڵاتەکەی وەک کارت بەرامبەر ئەمریکا بەکاردێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سویسرا ملیارەها دۆلار تەرخان دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی پەناگەکانی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە عێراق ڤیدیۆی نیشاندانی شوێنە هەستیارەکانی جەستە بەناوی ڕیکلامەوە قەدەغە کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە وردی چاودێری هەنگاوەکانی حەماس دەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دوو گەڕەکی خورماڵ کێشەی نەبوونی خزمەتگوزارییان هەیە






