فازڵ میرانی: ئەوانەی بانگەشەی دواخستنی پێکهێنانی حکومەت دەکەن لە ڕوانگەی ئەقڵیەتێکی بەرتەسکەوەیە
- هەواڵ
- 1 خولەک لەمەوپێش

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی
ئاڤا نیوز
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، ئەوانەی بانگەشەی دواخستنی پێکهێنانی حکومەت دەکەن لە ڕوانگەی "ئەقڵیەتێکی بەرتەسک و پێشخستنی بەرژەوەندیی حیزبی بەسەر بەرژەوەندی گەلی کوردستان" سەیری بابەتەکە دەکەن، باوەڕیشی وایە ئەم بانگەشەیە بۆ کوردستان و عێراق و بۆ حیزبە سیاسییەکانیش بەدەستکەوت لە قەڵەم نادرێت.
وێنە گەورەکە: لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، چەند جارێک بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دواخستنی پێکهێنانی حکومەتی وەک دەستکەوتێک بۆ خۆی هەژمار کرد. بەڵام چەندین جار لەلایەن پارتییەوە ئەم هەڵوێستە ڕەت کراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کەناڵی حەدەسی سعوودی ڕاگەیاند، ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە داوای پێکهێنانی حکومەت ناکەن ئەوە بۆ کوردستان و بۆ عێراقیش دەستکەوت نییە، چونکە عێراقیش پێویستی بە بوونی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان هەیە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و تەواوکردنی سەروەری کوردستانی فیدڕاڵ.
وتیشی، ئەوانەی ئەو بانگەشەیە دەکەن لە ڕوانگەی "ئەقڵیەتێکی بەرتەسک و پێشخستنی بەرژەوەندیی حیزبی بەسەر بەرژەوەندی گەل و هەرێمی کوردستان" ئەو قسانە دەکەن، بۆیەش باوەڕی وایە بەشێکی زۆر لە ڕۆشنبیرانی و دڵسۆزانی کوردستان و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبەش کە تیایدا بانگەشەی دواخستنی پێکهێنانی حکومەت دەکەن، لەگەڵ ئەو بۆچوونەدا نین و ڕەتی دەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە وردی چاودێری هەنگاوەکانی حەماس دەکەم
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین سەرچاوەی ئاوی شیرین لە ئێران بە تەواویی وشک بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەورەترین سەرچاوەی ئاوی شیرین لە ئێران بە تەواویی وشک بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سەنگافوورەوە بۆ کوردستان؛ وانەکانی بنیاتنانی دەوڵەت لە نێوان مەسرور بارزانی و لی کوان یو
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرازیل کانزای ژێر زەوی وڵاتەکەی وەک کارت بەرامبەر ئەمریکا بەکاردێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سویسرا ملیارەها دۆلار تەرخان دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی پەناگەکانی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە عێراق ڤیدیۆی نیشاندانی شوێنە هەستیارەکانی جەستە بەناوی ڕیکلامەوە قەدەغە کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە وردی چاودێری هەنگاوەکانی حەماس دەکەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دوو گەڕەکی خورماڵ کێشەی نەبوونی خزمەتگوزارییان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرازیل کانزای ژێر زەوی وڵاتەکەی وەک کارت بەرامبەر ئەمریکا بەکاردێنێت






