
دیمەنی دوای تەقینەوەی تۆربانێک لە کێڵگەی نەوتی بەسرە
ئاڤا نیوز
بەهۆی تەقینەوەیەک تۆرباینێک لە کێڵگەی "زوبێر 1"ی نەوتی لە بەسرە، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان 11 کەس کوژران و برینداربوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە پارێزگای بەسرە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تەقینەوەکەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی پابەندنەبوون بە ڕێساکانی سەلامەتی گشتی بووە، هاوکات بەشێک لە کرێکاران لە نزیک شوێنێکی سووتێنەر خەریکی لەحیمکردن بوون، کە ئەمەش بووە هۆی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە و بەشێک لە پرۆسەی بەرهەمهێنان بەشێوەیەکی کاتی وەستاوە.
زانیاریی زیاتر: لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا بەڕێوەبەری بەشی کۆگاکانی کێڵگەکە گیان لەدەستداوە، هاوکات ژمارەی بریندارەکانیش 10 کەسی تێپەڕاندوە، برینەکانیان جیاوازە بەشێکیان تووشی سووتان و هەندێکیش تووشی خنکاندن بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و زیانە ماددییەکان سنووردار بکەن، هاوکات توانیویانە ڕێگری بکەن لە بڵاوبوونەوەی بڵێسەی ئاگرەکە بۆ یەکەکانی دیکەی تۆربینەکان و ئامێرە گرنگەکانی ناو کێڵگەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات






