دوو گومانلێکراو بە تۆمەتی تاڵانییەکەی مۆزەخانەی لوڤەر دەستگیرکران
- کولتوور
- 26 تشرینی یەکەم

دیمەنی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لەبەردەم مۆزەخانەی لۆڤەر. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی لۆ پاریسیەنی فەرەنسی بڵاویکردەوە، یەکێک لە تۆمەتبارانی دزییەکەی مۆزەخانەی لۆڤەر لە فڕۆکەخانەی چارڵز دوگۆڵ لە پایتەختی فەرەنسا نزیکەی کاتژمێر 10ـی شەوی شەممە دەستگیرکراوە کاتێک هەوڵیداوە فەرەنسا بەجێبهێڵێت. هەروەها تۆمەتباری دووەمیش لە گەڕەکی سێن-سەینت-دێنیز لە باکووری پاریس دەستگیرکراوە.
وێنە گەورەکە: لە سەرانسەری جیهاندا دزییەکەی مۆزەخانەی لوڤەر بوو بە مانشێتی هەواڵەکان و مشتومڕێکی زۆری لە سەر دروستبوو، کە تێدا هەشت پارچە خشڵی کۆکراوەی تاجی فەرەنسی لە مۆزەخانەکە لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو دزرا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی لۆ پاریسیەن ڕایگەیاند، ئەو دوو کەسەر دەستگیرکراون، پێشتر پێشینەی تاوانیان هەبوو، وا دەردەکەوێت تاوانباری شارەزا بن و لەوانەیە بە فەرمانی کەسانی دیکەوە کاریان کردبێت.
ڕاپۆرتێکی سەرەتایی ئاشکرایکردووە کە لە سێ ژووردا، یەک ژووری ئەو ناوچەیەی مۆزەخانەکە کە تاڵان کراوە، کامێرای چاودێریی تێدا نەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوانەکە لەلایەن گرووپێکی چوار کەسییەوە ئەنجامدرا، کە بە بەرزکەرەوەیەکی میکانیکییەوە هاتبوون بۆ ئەوەی لە ڕێگەی باڵەکۆنێکەوە کە نزیک بوو لە ڕووباری سێن بگەنە گالەری دی ئەپۆلۆن. تەنیا لە ماوەی حەوت خولەکدا خشڵەکانیان دزی، نرخی خشڵە دزراوەکان 88 ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە (102 ملیۆن دۆلار) بووە.
لە لایەکی دیکەوە: سەرپەرشتیارانی مۆزەخانەی لوڤەر کۆمەڵێک پارچەی بەنرخی لە پێشانگای ئەپۆلۆ، کە گەوهەرگەلی سەردەمی پاشایەتی تێدایە، گواستەوە بۆ بانکی فەرەنسا، کە لەوێ یەدەگی زێڕی وڵات لە ژێر زەمینێکی گەورەدا هەڵدەگیرێت کە 500 مەتر لە مۆزەخانەکەوە دوورە.
زانیاریی زیاتر: دوو لە دزەکان بە بڕینی چوارچێوەی پەنجەرەکە بە ئامێری کارەبایی چوونەتە ناو بیناکە. پاشان هەڕەشەیان لە پاسەوانەکان کردووە، کە باڵەخانەکەیان چۆڵکرد، شووشەکانیان بڕییوە، تاجێکی ئەڵماس و زومڕووتینەیان لێ کەوتووە کاتێک بە ڕاڕاوەکەدا ڕایانکرد، بەڵام توانیان هەشت پارچەی تر ببەن، لەنێویاندا گەردانەیەکی زومڕووت و ئەڵماس کە ناپلیۆن بۆناپارت بەخشیبووی بە هاوسەرەکەی، ماری-لویز.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 27 کانوونی دووەم
لە دهۆک چالاکی درێژترین کەزی بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 27 کانوونی دووەم
چەکدار گۆرانییەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
- کولتوور
- 25 کانوونی دووەم
فەرهاد پیرباڵ داوا دەکات کورد لە بەرخۆدان سارد نەبێتەوە
- کولتوور
- 25 کانوونی دووەم
چیا محەممەد "پێشمەرگە بم یان شەڕڤان"ی بڵاوکردەوە




