فیدراسیۆنی شەترەنجی ئاسیا بارزانیی نەمر وەك كەسایەتیی ساڵ لە ئاسیا هەڵدەبژێرێت
- هەواڵ
- 26 تشرینی یەکەم

وێنەی بارزانیی نەمر لەکاتی یاری شەترەنج لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی
ئاڤا نیوز
فیدراسیۆنی شەترەنجی ئاسیا كە بارەگاكەی لە شاری دوبەیە، بارزانیی نەمری وەك كەسایەتیی ساڵی ئاسیا بۆ ساڵی 2025 هەڵبژارد، لە هەنگاوی داهاتووشدا پاڵەوانیەتییی جیهانی بە ناوی بارزانیی نەمر ڕێكدەخات.
وێنە گەورەكە: ساڵانە فیدراسیۆنی شەترەنجی ئاسیا، لەسەر ئاستی كیشوەری ئاسیا، كەسایەتییەكی ساڵ هەڵدەبژێرێت، بۆ ئەمساڵیش فیدراسیۆنەكە بارزانیی نەمری وەك كەسایەتیی ساڵ هەڵبژارد، ئەوەش دوای سەردانی هیشام ئەلتاهیری، ئەمینداریی فیدراسیۆنی شەترەنجی ئاسیا، بۆ هەرێمی كوردستان و دەڤەری بارزان و لەنزیكەوە بینینی چەند بەڵگەیەك لەوەی بارزانی نەمر، لەو سەردەم شەتڕەنجی كردووە.
پێدراوە ڕاستییەكان: لەكاتی سەردانەكەی بۆ دەڤەری بارزان، هیشام ئەلتاهیری وتوویەتی: "بۆ من جێی سەرسوڕهێنەر و هەڵوەستە بوو، كە لەم دەڤەرە دڵڕفێنە، گەورە و بچووك شەترەنج دەزانێت، دوای بەدواداچوونیشم، بۆم دەركەوت كە ئەمە هەمووی بۆ سەركردەی كۆچكردوو بارزانیی نەمر دەگەڕێتەوە، كە ئەوكات لە شاخ سەرباری ئەو بارودۆخەی كە تێیدابووە، بەڵام دەستبەرداری خولیا هزرییەكەی نەبووە و وەك زۆرێك لە سەركردە ناودارەكانی جیهان، بەردەوام یاریی شەترەنجی كردووە."
لێدوانی فەرمی: دڵزار حەمەساڵح، سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد بە ئاڤا ڕایگەیاند، 52 وڵات لە فیدراسیۆنی شەترەنجی ئاسیا ئەندامن، دوای ئاشنابوونی ئەندامانی فیدراسیۆنەكە و وڵاتانی ئەندام بە كەسایەتیی بارزانی نەمر، كە سەرەڕای خەباتی ڕزگاریخوازی بۆ نەتەوەكەی، یاری شەترەنجی كردووە، بۆچوونیان وابوو شەڕەفی كەسایەتیی ساڵ بۆ ساڵی 2025 بدرێتە بارزانی نەمر، كە پێشتر چەندین سەركردەی ناوداری جیهان لەلایەن هەمان فیدراسیۆن بە كەسایەتیی ساڵ دیاریكراون، ئەوانیش؛ شێخ د. سوڵتان بن محەممەد ئەلقاسمی، حاكمی ئیماڕەتی شارقە - ئیسلام كەریمۆڤ، سەرۆكی ئۆزبەكستان - قوربان محەممەدۆڤ، سەرۆكی توركمانسان و ستالین، سەرۆكوەزیرانی حكومەتی ویلایەتی تامیلاند لە وڵاتی هیندستان.
ببینە و بیستە: ماڵپەڕی فەرمیی فیدراسیۆنی شەترەنجی نێودەوڵەتی، پاڵەوانیەتی دێرینەكانی شەترەنجی ئاسیا كە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، وەك هەواڵێكی سەرەكی بە وێنەی بارزانی نەمرەوە بڵاوكردووەتەوە و بە زمانی ئینگلیزی نووسیویەتی: وێنەیەکی مێژوویی ساڵی 1974، سەرکردەی کۆچکردووی کورد، مستەفا بارزانی لەگەڵ دانا ئادەم شمیت، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی یاریی شەترەنج دەکات، ساتێک کە ئیلهامبەخش بوو بۆ ئەوەی فیدراسیۆنی شەترەنجی ئاسیا ڕێزی لێبگرێت لە ساڵی 2025، هەروەها پێگەی فەرمیی فیدراسیۆنی شەتڕەنجی ئاسیاش، بەهەمان شێوە بەگرنگییەوە ئەو هەواڵەی بڵاوكردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






