بیلال مالیکی، سەرۆکی حیزبی ڕوادی وەتەنییە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی حیزبێکی عێراق، سەرسامە بە پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری لە هەرێمی کوردستان و بەراوردی دەکات بە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، دەڵێت، ئەو پارەیەی بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دابین کراوە "10 جار زیاترە لەو پارەیەی کە بۆ کوردستان دەچێت."
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکی حیزبی ڕوادی وەتەنییە، لە بانگەشەی هەڵبژاردنیدا ستایشی ئاوەدانی و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانی کرد، لە کاتێکدا ڕەخنەی لە حکومەتی عێراق گرت بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان وەک کارەبا، دابین بکات سەرەڕای بوونی داهاتێکی زۆر.
پەیامی فەرمی: لە گوتارێکدا بۆ لایەنگرانی حیزبەکەی، بیلال مالیکی، سەرۆکی حیزبی ڕوادی وەتەنییە پرسیاری کرد، "هەرێمی کوردستان بۆچی ئاوەدانە؟ چونکە حکومەتی دامەزراوەیی هەیە، دەوڵەتە، ڕێبەر و سەرکردەیان هەیە." ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی ئەوانەی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان سەرپەرشتییان دەکات، سەرسامیی زۆری لای لایەنە عێراقی و کوردستانییەکانیش دروست کردووە.
مالیکی بە بەراوردکردنێک ئاشکرای کرد کە ئەو پارەیەی بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دابین کراوە "10 جار زیاترە لەو پارەیەی کە بۆ کوردستان دەچێت." وتی، باشە پارەی پارێزگاکانی عێراق چی لێهات؟ لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان هەتا بێت ئاوەدانتر دەبێتەوە و کارەبایان 24 کاتژمێریە، ئەی پارەی کارەباکەی ئێمە چی لێهات؟
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات






