پێنتاگۆن ڕەخنە لە فیلمێکی نێتفلێکس دەگرێت: توانای بەرگریی ئەمریکاتان لاواز نیشانداوە
- کولتوور
- 26 تشرینی یەکەم
دیمەنێک لە فیلمەکە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بە تووندی ڕەخنەی لە فیلمێکی نوێی نێتفلێکس بە ناوی "هاوس ئۆف داینەمیت" گرتووە، بە بیانووی ئەوەی فیلمەکە سیستمی بەرگری مووشەکی ئەمریکای بە لاواز نیشانداوە و "بۆ سەرنجڕاکێشانی بینەران" وەسفی کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: فیلمی "هاوس ئۆف داینەمیت" باس لە وەڵامدانەوەی ئەمریکا بۆ هێرشێکی چەکی ئەتۆمی دەکات. لە ترایلەری فیلمەکەدا سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی دیکە دەردەکەون کە سەرقاڵی گفتوگۆن لەسەر چۆنیەتی خستنەخوارەوەی مووشەکێکی ئەتۆمی کە بەرەو ئەمریکا هەڵدراوە.
یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی ناکۆکیی نێوان پێنتاگۆن و فیلمەکە، ئەو دیمەنەیە کە تێیدا کەسێک ڕۆڵی وەزیری جەنگی ئەمریکا دەبینێت و گلەیی ئەوە دەکات کە سیستمی بەرگری مووشەکی تەنیا بە ڕێژەی 50% دەتوانێت ڕێگری لە هێرشەکە بکات، لە کاتێکدا تێچووی سیستمەکە 50 ملیار دۆلارە.
کاردانەوەکان: پێنتاگۆن ئەم دیمەنە بە چەواشەکارانە دەزانێت و ڕایگەیاندووە کە فیلمەکە وا نیشاندەدات سیستمی بەرگریی ئەمریکا ناتوانێت ڕێگری لە مەترسییەکان بکات، کە ئەمە تەنیا بۆ سەرنجڕاکێشانی بینەرانە و لە ڕاستیدا بەو شێوەیە نییە. پێنتاگۆن جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا سیستمەکانیان "بە ڕێژەی 100% وردن لە ڕێگری کردن لە مەترسییە مووشەکییەکان."
پێنتاگۆن لە ڕێگەی پێگەی بلومبێرگەوە ڕایگەیاندووە کە بۆ ئامادەکردنی ئەم فیلمە، ڕاوێژیان پێنەکراوە و فیلمەکە ڕەنگدانەوەی بۆچوون و کارە لەپێشینەکانی ئیدارەی سەرۆک ترەمپ نییە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە فیلمەکە زانیاریی ورد و نوێی حکومەتی ئەمریکای لەبەرچاو نەگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک چالاکی درێژترین کەزی بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 27 کانوونی دووەم
چەکدار گۆرانییەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
- کولتوور
- 25 کانوونی دووەم
فەرهاد پیرباڵ داوا دەکات کورد لە بەرخۆدان سارد نەبێتەوە
- کولتوور
- 25 کانوونی دووەم
چیا محەممەد "پێشمەرگە بم یان شەڕڤان"ی بڵاوکردەوە





