
ژمارەیەک ئافرەت لە کەمپی هۆلی سووریا دەردەکەون
ئاڤا نیوز
هەوڵەكان بۆ چۆڵكردنی كەمپی هۆل بەردەوامی هەیە؛ لە هەنگاوێكی نوێدا 38 ژن و 16 منداڵ گەڕێندرانەوە پارێزگاكانی خۆیان لە سووریا.
چیرۆكی سەرەكی: یەكەی پشتیوانیی سەقامگیری، كە ڕێكخراوێكی ناحكومییە، بەهەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان و حكومەتی نوێی سووریا، هەڵمەتێكی بۆ چۆڵكردنی كەمپی هۆل لە ڕۆژی 16ـی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە دەستپێكردووە، لەو چوارچێوەیەشدا 38 ژن و 16 منداڵ كە خەڵكی پارێزگا جیا جیاكانی سووریان، لە كەمپەكە دوورخرانەوە.
لێدوانی فەرمی: مونزیر ئەلسەلال، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یەكەی پشتیوانیی سەقامگیری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەشێكی دیكە لە ژن و منداڵە نیشتەجێبووەكانی نێو كەمپی هۆل لەچوارچێوەی پرۆژەی "هیوای 3" لەژێر ڕێوشوێنی ئەمنیی تۆكمە و لەبەرچاوگرتنی لایەنی مرۆیی، كەمپی هۆلیان جێهێشت و هەریەكەیان لە پارێزگاكانی خۆیان لەلایەن یەكە تایبەتمەندەكانی سەر بە حكومەتی سووریا پێشوازییان لێكرا.
- بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یەكەی پشتیوانیی سەقامگیری دووپاتی كردەوە، مەبەستیانە پرۆسەی چۆڵكردنی كەمپی هۆل خێراتر بكەن، بەڵام ئاستەنگ و دۆخی هەستیاریی كەمپەكە، پرۆسەكەی خاو كردووە، و هێشتا لەنێوان 13 هەزار بۆ 14 هەزار كەس لە كەمپەكەدا ماون.
باكگراوند: كەمپی هۆل دەكەوێتە پارێزگای حەسەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان، سەرەتا بۆ لەخۆگرتنی ئەو پەنابەرە عێراقیانە دروستكرا كە لە ململانێكانی ساڵی 2003ـی عێراق و لەكاتی هێرشی ئەمریكا بۆ سەر ئەو وڵاتە، هەڵدەهاتن و ڕوویان لە سووریا دەكرد.
- بەڵام دوای سەرهەڵدانی داعش و لەناوبردنی ئەو ڕێكخراوە تیرۆرستییە لە سووریا و عێراق، كەمپەكە بووە پەناگەی هەزاران ئەندامی داعش كە خۆیان و ژن و منداڵەكانیان ڕادەستی هێزە كوردییەكان كرد كە ئەركی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیكردنی كەمپەكەیان لەئەستۆدایە.
- ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان چەندین جار هۆشدارییان داوە لە مەترسیی پەرەسەندنی تووندوتیژی و لە كۆنتڕۆڵ دەرچوونی ئاسایشی كەمپەكە، بەهۆی بوونی ژمارەیەكی زۆری پاشماوەكانی داعش كە لە شێوەی شانەی نووستووی ڕێكخراوەیی كاردەكەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد






