
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان
ئاڤا نیوز
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەچێتە سۆران، یەکێک لە پڕۆژەکان دەکاتەوە و دوو پڕۆژەی گرنگی دیکەش بەسەر دەکاتەوە، دوانیوەڕۆش لە کەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی پارتی وتارێک بۆ جەماوەری دەڤەرەکە پێشکەش دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەرەتا کارەکانی ماستەرپلانی گەشتیاری گەلی عەلی بەگ بەسەردەکاتەوە، کە دەبێتە یەکێک گەورەترین پڕۆژە گەشتیارییەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە، دواتر بەرزەپردی دەروازەی سۆران دەکاتەوە و پڕۆژەی شەقامی 40 مەتری سۆران بەسەردەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: سامان محەممەد، بەڕێوەبەری پڕۆژەی شەقامی 40 مەتری بە ئاڤای گوت، "کارەکانی بەرزەپردی دەروازەی سۆران ساڵێک پێش وادەی خۆی تەواو بووە، لە کاتێکدا 900 ڕۆژ بۆ تەواوکردنی دیاریکرابوو، هاوکات شەقامی 40 مەتری سۆران هەنگاوی باشی بڕیوە و مانگی سێی ساڵی داهاتوو واتا شەش مانگ پێش وادەی دیاریکراوی خۆی دەکرێتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەقامی 40 مەتری ماوەکەی سێ کیلۆمەتر و 200 مەترە، بەرزە پردێک لەخۆدەگرێت بە درێژی 290 مەتر و بەرزی 32 مەتر، ئەم شەقامە دەبێتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی قەڵەباڵغی ناوشار و بەستنەوەی هەردوو قەزای سیدەکان و مێرگەسۆر بە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران.
زانیاریی زیاتر: لەبەشێکی دیکەی سەردانەکەی بۆ سۆران سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەرزە پردی دەروازەی سۆران دەکاتەوە کە پڕۆژەکە لە دوو بەرزە پرد پێک دێت، درێژی یەکێکیان 154 مەتر، بەرزی 15 مەتر و پانی 11 مەترە، بەرزە پردی دووەم درێژی 57 مەتر، بەرزی 8 مەتر و پانی 11مەترە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە چوارچێوەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ سۆران، دوانیوەڕۆ لە یاریگەی دێلزیان کەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی 275ـی پارتی بەڕێوەدەچێت و جێگری سەرۆکی پارتی وتارێک پێشکەش دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






