سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران بەسەرکردەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران بەسەرکردەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە سۆرانە و بڕیارە دوو پڕۆژەی گرنگ بکاتەوە و سەردانی کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکەیش بکات, کە یەکێکیان ماستەرپلانی گەشتیارییە و بڕیارە لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو ببێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەوڵەمەندە بە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی گەشتیاری، بەجۆرێک 540 پرۆژە و سەیرانگە و ناوچەی گەشتیاری لەخۆدەگرێت و 35% ـی ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنن، لەو چوارچێوەیەش ماستەرپلانێکی گرنگی گەشتیاریی لەو سنوورە جێبەجێ دەکرێت کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێوێنەیە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی تاڤگەی عەلی بەگ دەکات کە ئاوەکەی لە بێخاڵەوە ڕاکێشراوە و بەشێکە لەماستەرپلانەکە، هەروەها سەردانی کۆڕنیشی کاولۆکان دەکات کە یەکێک لە ویرەکان (پەیژەکانی) تەواو بووە و بڕیارە سێ ویری دیکەیش دروست بکرێت.

قووڵتر: 20٪ ماستەرپلانی گەشتیاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێکراوە، بڕیارە ساڵی 2027 بەتەواوەتی ئامادەبێت، ماستەرپلانەکە کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاواز لەخۆدەگرێت، لەوانە:-

ـ هێڵی تەلەفریک کە ئێستا کاری تێدا دەکرێت لە گەلی عەلی بەگ ـەوە بۆ سەر چیای باپشتیان هەڵدەکشێت.

ــ دوو پۆندی گەورە لەسەر چیای باپشتیان دروست دەکرێت، ئاوەکەی لە ڕووباری کاولۆکان و بێخاڵ بە دوو کیلۆمەتر دەهرێنرێتە زارگەلی و بە ئامێر بەرز دەکرێتەوە، کە پۆندەکان پڕبوون تاڤگەیەک بە بەرزی 200 مەتر دەڕژێتە خەرەندی ڕواندز لەلایەک و لەلایەکی دیکەیش زارگەلی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ