
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جارێکی دیکە جەختی لە بانگهێشتکردنی بۆ مۆسکۆ کردووەتەوە، جەختیشیکردەوە لەوەی پەیوەندییەکانی کوردستان و ڕووسیا دۆستانەیە و کار بۆ زیادکردنی وەبەرهێنانی ڕووسی لە کوردستان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا جارێکی دیکە جەختی لەسەر بانگهێشتنامەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ مۆسکۆ کردووەتەوە، کە چەند مانگێک لەمەوبەر میخایل بۆگدانۆڤ، نێردەی تایبەتی پووتین پێی دابوو.
وتیشی، سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر هەردوو کۆمپانیای ڕوسنەفت و لۆک ئۆیل کاریگەری نابێت لەسەر ڕێژەی وەبەرهێنانی وزەی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بەڵام "ڕەنگە هەندێک سەرئێشەی تەکنیکیمان بۆ دروستبکات لە وەبەرهێنانی نوێ، لەگەڵ ئەوەشدا وەبەرهێنان کەم ناکات و بەڵکو زیاد دەکات".
زانیاریی زیاتر: لەبارەی پێدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانیش لەلایەن ڕووسیاوە بە عێراق، ئیلبروس کوتراشیڤ ئاماژەی بەوەکرد، عێراق دەیەوێت سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕووسیا وەرگرێت و ڕووسیاش ئامادەیە پێی بدات، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراق لەم بابەتەدا بەجددی نەهاتووەتە پێشەوە.
باکگراوند: شوباتی ئەمساڵ میخائیل بەگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لە هەولێر سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بینی و بە فەرمی بانگهێشتی مۆسکۆی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






