
لۆگۆی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق 837 کاندیدی بەهۆکاری جیاواز لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان دوورخستووەتەوە، لەو ژمارەیەش 11ـیان بەهۆی ساختەکردنی بڕوانامەی خوێندن بووە کە یەکێکیان کاندیدێکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە بازنەی سلێمانی.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئاڤا ئاشکرای کرد، 837 کاندید بەهۆکاری جیاواز دوورخراونەتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریداوە، لەیلا کەریم حەمادی، کاندیدی ژمارەی 20ـی یەکێتیی لە بازنەی پارێزگای سلێمانی لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دووربخاتەوە، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی بڕوانامەی خوێندنی ساختە کردووە.
کۆمیسیۆن دەشڵێت، بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو کاندیدە دوای ئەوە دراوە، وەزارەتی پەروەردە بە نووسراوی فەرمی ئاگاداریی کردوونەتەوە کە بڕوانامەی ئەو کاندیدە ساختەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لە مەرجەکانی خۆ کاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەوەیە دەبێت کاندیدەکە لایەنیکەم بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت یان هاوتاکەی، هاوکات لەلایەن هەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیشەوە پشکنینی بۆ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






