پسپۆڕێکی دارایی؛ بەهۆی نەوتەوە ئابووریی عێراق مەترسی کورتهێنانی لەسەرە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دۆخی ئابووریی عێراق لە مەترسیدایە، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە 93%ی داهاتەکەی بە نەوتەوە بەستراوە، نەوتیش گۆڕانکاری بەسەر نرخەکەی دێت
ئاڤا نیوز
پسپۆرێکی دارایی گشتیی ئاماژە بە خراپی دۆخی ئابووریی عێراق دەکات و دەڵێت، لەبەرئەوەی داهاتی عێراق لە 93%ی بە نەوتەوە بەستراوە، نرخی نەوتیش بەردەوام لە بەرزی و نزمیدایە، بۆیە مەترسی کورتهێنان لەسەر ئابوورییەکەی هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 28-10-2025، زاگرۆس فەتاح، پسپۆری دارایی گشتی و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە بەرنامەی (گفتوگۆی ڕۆژان) لە ئاڤا کرد و لەسەر پرۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت و ئەجێنداکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە ستراتیژییەکان، هەروەها کۆمەڵێک تەوەر و پرسی دیکەی تایبەت بە دۆخی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان قسەی کرد.
لێدوانی فەرمی: زاگرۆس فەتاح ڕایگەیاند، دۆخی ئابووریی عێراق لە مەترسیدایە، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە 93%ی داهاتەکەی بە نەوتەوە بەستراوە، نەوتیش گۆڕانکاری بەسەر نرخەکەی دێت، بەتایبەت ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوت لە خوار 70 دۆلارە، بەڵام عێراق پێویستی بەوە هەیە هەر بەرمیلێکی نەوت بە 85 دۆلار بفرۆشێت، تاوەکو داهاتەکەی یەکسان بێت بە خەرجییەکەی، بۆیە ئابووریی عێراق ئێستا مەترسی کورتهێنانی لەسەرە.
هۆکارە زانراوەکان: ئەو پسپۆرە داراییە ئاماژە بە وێرانەیی دۆخی ئابووریی عێراق دەکات و بۆ چەند هۆکارێک دەیگەڕێنێتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە عێراق پارەی زۆریشی هەیە، هۆکارەکان ئەمانەن:
هۆکارەکانی دۆخی خراپی ئابووریی عیراق:
- لە 93%ـی داهاتی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت.
- نەبوونی سیستمێکی بانکی کارا.
- ژێرخانێکی ئابووریی وێران.
- ژێرخانێکی وێران لە پرۆژەکانی "ئاو، کارەبا، ڕێگاوبان".
- گەندەڵی ئیداری و داراییان.
- پیسبوونی ژینگە.
- بەرزی ڕێژەی هەژاری لە عێراق 17.5% بە هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام بەبێ هەرێمی کوردستان 19%یە.
- بێکاری لە عێراق 13.5%ـە.
- بۆچی لە عێراق ڕێژەی بێکاری ئەوەندە بەرزە؟ ئەو پسپۆرە داراییە ئاماژە بەوە دەکات، ڕێژەی کەرتی گشتی لە بازاڕی کاردا لە 67%ی کارمەندی حکومەتن واتە لە کەرتی حکومی کار دەکەن، ئەمە ڕێژەیەکی ئێجگار زۆرە، هیچ وڵاتێک نییە کە نزیکی ئەو ڕێژەیە ببێتەوە، تەنانەت لە وڵاتە هەرە زۆر دەوڵەمەندەکان ڕێژەکە لە 35% تێپەڕ ناکات، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە عێراق لەپێناو کەم کردنەوەی بێکاری ڕێژەیەکی زۆر فەرمانبەری دامەزراندووە، لە کاتێکدا پێوسیتیشی پێ نییە.
ئەو پێوەرە ئابوورییانەی کە هۆکاری ئەم دۆخەن:
- لە عێراقدا تەنیا لە 66%ی ماڵەکان تۆڕی ئاوی پاکیان بۆ ڕاکێشراوە.
- کۆکردنەوەی پاشماوەی ماڵەکان لە 58%ـە.
- نەخوێندەواری لە عێراق هێشتا لە 16ـەیە.
- داهاتی تاک بۆ هەر مانگێک 201 هەزار دینارە.
کێشە داراییەکانی عێراق:
- پشتبەستنێکی زۆر بە نەوت کە لە 93٪یە.
- کورتهێنانی بودجە و قەرزی هەیە.
- پێکهاتەیەکی خراپی بودجەی هەیە.
- هەڵاوسانی کەرتی گشتیی.
- نەبوونی شەفافییەتی دارایی، نەبوونی دیسپلینی دارایی (واتە دەرچوون لە ڕێنمایی و بودجە، زیادە خەرجی لە بابەتی سەربازی (حەشدی شەعبی)، نەبوونی ویستی سیاسی بۆ ڕیفۆرم).
چارەسەرەکان بۆ ئەو دۆخەی عێراق
- فرەچەشنکردنی ئابووری؛ بەگوتەی ئەو پسپۆڕە بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە، دەبێت عێراق هەمان ئەو ستراتیژییە بەکاربهێنێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم گرتوویەتە بەر، "ئەویش هەمەچەشنکردنی ئابووری بوو کە لەم چەند ساڵەدا توانیمان داهاتی هەرێمی کوردستان فرەچەشن بکەین کە پێشتر پشتی بە سەرچاوەی نەوتەوە بەستبوو".
- ڕیفۆرمی دارایی و سیستمی بانکی
ئەم ڕیفۆرمە زۆر گرنگە، بە تایبەتی سیستمی دارایی، ئەمەی کە لە هەژماری من کراوە، عێراقیش پێویست دەکات بەو شێوازە سیستمێکی بانکی دابنێت.
- پەرەپێدان بە کەرتی تایبەت
ئەوەی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر کردووە، کەرتێکی تایبەتی گەشەسەندووی هەیە بە بەراورد لەگەڵ عێراقدا، دەتوانین پرۆژەی باش جێبەجێ بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
سایلۆیەکی گەورە بۆ جووتیارانی کۆیە و تەقتەق دروست دەکرێت
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ وەرزی پێگەیشتنی هەنار لە دۆڵی خۆشناوەتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمانی عێراق پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبی دەگرن لە جگەرەکێشاندا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لە مووش کۆمەڵێک گەنج لە پایزدا گەشت دەکەن و وزە لە سرووشت وەردەگرن
27 تشرینی یەکەم

کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات لە یاری بۆکسێن دەبێتە پاڵەوانی جیهان
27 تشرینی یەکەم

پرۆژەی گەشتیاریی كۆڕنیشی هەولێر، نرخی زەوی و خانووی دەوروبەری بەرزكردووەتەوە
27 تشرینی یەکەم

ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار هێلکە دەخورێت
27 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست ڕاگەیێنرا
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا کرا
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خشتەی نوێی دابەشکردنی مووچە لەڕێگەی هەژماری من بڵاو دەکاتەوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار و 530 پێشمەرگە نۆ مووچە و 10 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ دابەزینی زیاتر تۆمار دەکات
- بزنس
- 28 تشرینی یەکەم
پێش هەڵبژاردن لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت






