باڵیۆزی ڕووسیا بۆ ئاڤا: ئامادەین سیستمی بەرگریی ئاسمانی بەبێ مەرج بۆ عێراق دابین بکەین
- کوردستان
- 29 تشرینی یەکەم

ئێلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ڕایدەگەیێنێت، پەیوەندییەکی باش و گەشەسەندوو لە بواری سەربازی و تەکنیکیدا لە نێوان ڕووسیا و عێراقدا هەیە و جەخت لەسەر خاڵە هاوبەشەکانیان لە شەڕی دژی تیرۆردا دەکاتەوە، هاوکات ئامادەیی مۆسکۆ بۆ دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ عێراق بەبێ هیچ کارنامە یان مەرجێکی سیاسی دەردەبڕێت.
وێنە گەورەکە: لە سایەی نەبوونی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوودا، ئاسمانی عێراق بووەتە گۆڕەپانێکی مەترسیداری تێپەڕبوونی مووشەک و فڕۆکەی لایەنە دژبەرەکانی ناوچەکە، لەنێویشاندا هەردوو لایەنی ئیسرائیل و ئێران.
چیرۆکی سەرەکی: ئێلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق، لە دیمانەیەکی تایبەتیدا لەگەڵ ئاڤا میدیا تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و عێراق لە بواری سەربازی و ئەمنی و هاوکاریی هاوبەش.
لێدوانی فەرمی: ئێلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دووپاتی کردەوە، پەیوەندییەکی باش و گەشەسەندوو لە بواری سەربازی و تەکنیکیدا لە نێوان ڕووسیا و عێراقدا هەیە و چاوەڕێی زیاتریش دەکرێت.
لەهەمان کاتد: باڵیۆز ئاماژەی بە خاڵە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بواری ئاسایشدا کرد، بەتایبەتی لە شەڕی دژی تیرۆردا، وەک شەڕی چیچان و داعش، کە تێیدا هەردوولا زیانیان بەهۆی گرووپە توندڕەوەکانەوە بەرکەوتووە. ئەو جەختی لەوە کردەوە کە "هیچ شتێک لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراقدا نییە کە لە بەرژەوەندیی ڕووسیادا نەبێت و بە پێچەوانەشەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆتراشێڤ ڕایگەیاند، عێراق پێویستیی بە سیستمی بەرگریی ئاسمانی هەیە و ڕووسیا ئامادەیە ئەم شتانەی بۆ دابین بکات. ئەو ئاشکرای کرد کە کێشەکە لە داوا نەکردنی عێراق یان ئامادە نەبوونی مۆسکۆ نییە، بەڵکو لەوانەیە بەهۆی چەند کێشەیەکی تایبەتەوە عێراق نەتوانێت هەموو ئەو شتانەی هەبێت کە دەیەوێت.
شێوازی جێبەجێكردن: باڵیۆز دووپاتی کردەوە کە کاتێک ڕووسیا چەک و ئامێری سەربازی دەدات بە دۆستەکانی، هیچ کارنامە و مەرجێکی نییە و دۆستەکانی ئازادن لەوەی لە کوێ بەکاری بهێنن، بە پێچەوانەی وڵاتانی دیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
19 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






