
ساتی دوورینەوەی گەنمی جووتیاران
ئاڤا نیوز
بەبڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سایلۆیەک بۆ جووتیارانی سنووری کۆیە و تەقتەق دروست دەکرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەردی بناغەی پڕۆژەکە دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: جووتیارانی سنووری قەزای کۆیە ساڵانە هەزاران تۆن گەنم بەرهەم دەهێنن، بەڵام بەهۆی سنوورداریی توانای وەرگرتنی ئەو سایلۆیەی ئێستا بەشێکی زۆریان ناچارن بەرهەمەکانیان بگوازنەوە هەولێر و شارەکانی دیکە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "زەوییەک بە ڕووبەری 25 دۆنم تەرخانکراوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەردی بناغەی دادەنرێت و لەماوەی دوو ساڵدا تەواو دەبێت، هاوکات ئەو سایلۆیەی ئێستا تێکنادرێت بۆ ئەوەی لەو دوو ساڵەدا جووتیاران بەرهەمەکانیان لەوێ کۆگا بکەن."
زانیاریی زیاتر: جووتیارانی سنووری کۆیە ساڵانە 60 بۆ 80 هەزار تۆن گەنم بەرهەم دەهێنن، ئەو سایلۆ نوێیەی دروست دەکرێت توانای لەخۆگرتنی زیاتر لە 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە، سەرجەم تایبەمەندییەکانی سایلۆی تێدایە کارئاسانی تەواو بۆ جووتیاران دەکات.
ئەمەش بزانە: جگە لە کۆیە چوار سایلۆی دیکە، لە دهۆک، زاخۆ، کفری و هەریر ڕەزامەندی دروستکردنیان هەیە و لە ماوەی داهاتوو جێبەجێ دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
19 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






