
دێربیی کوردستان لەنێوان نەورۆز و هەولێر
ئاڤا نیوز
گەڕی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یارییەکی جیاواز لەخۆدەگرێت، هەولێر بۆ پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەند ڕووبەڕووی نەورۆزی بریندار دەبێتەوە، یارییەکە كاتژمێر 08:30ـی شەو لەسەر یاریگەی نەورۆز بەڕێوە دەچێت، ئاڤا سپۆڕت ڕووماڵێکی گەورەی ئەو بۆنەیە تایبەتە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی؛ کوڕانی نەورۆز نەک هەر لەدەرەوەی یاریگە دۆخیان ناجێگیرە، بەوەی ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی دارایی بوونەتەوە و قاسەی یانەکە بەتاڵە، بەڵکو لەسەر لاکێشەی سەوزیش نالەبارن بەجۆرێک لە کۆی پێنج یاریی ئەم وەرزە چوار دۆڕانیان هەیە و لە پلەکانی کۆتایی ڕیزبەند دەبینرێن، لەبەرامبەردا هەولێر لە پێنج یاریی چواری بردووەتەوە و یەکسانبوونێکیشی هەیە بە 13 خاڵ بە هاوبەشی دیالە پێشەنگی ڕیزبەندیان گرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ ئاڤا سپۆڕت ڕووماڵێکی گەورەی دێربی دەکات، کاتژمێر 4ـی ئێوارە چێنەر عەبدولقادر و ئاسام جەباری گفتوگۆ لەسەر ڕووداوەکانی پێش یاریی دەکەن و کاتژمێر 8 بارزان قاسم لەگەڵ میوانەکەی شیکردنەوە بۆ دۆخی هەردوو یانە لەم وەرزەی ڕکابەرییەکان دەکەن.
ئامارەکانی مێژوو لەبەرژەوەندی یانەکەی پایتەخت نین، چونکە هەردوو یانە لە هەشت بۆنەی فەرمیدا بەیەک گەیشتوون، سوورپۆشەکانی سلێمانی چوار بردنەوە، کوڕانی قەڵا و منارە یەک بردنەوە و لە سێ یاریشدا یەکسان بوون.
دوای شکستی گەڕی ڕابردوو بەرامبەر دهۆک، کارگێری یانەی نەورۆز؛ یاسین ئاراسیان دوورخستەوە و وەلی کەریمیان لە شوێنی داناوە، یاریی بەرامبەر هەولێر یەکەم تاقیکردنەوەی ڕاهێنەرە بەڕەگەز عەرەبەکە دەبێت لەگەڵ نەورۆز.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






