لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن عێراق ژاوەژاو دەخاتە سەر سیستەمی نەخشەی ئەلیکترۆنی
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
پێنج ڕۆژە بەغدا و چەندین پارێزگای دیکە لە عێراق خزمەتگوزارییەکانی نەخشە و بەرنامەی شوێنپێی (GPS) پارازێت 'ژاوەژاو'ـیان خراوەتە سەر و بە دروستی کار ناکەن، بەرپرسێکی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، ژاوەژاوەکە تاوەکو دوای هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی پرۆسەی دەنگدان، لە بەرامبەردا وەزارەتی پەیوەندییەکان ئەم هەواڵە ڕەت دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: کەمتر لە دوو هەفتە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ماوە، چەندین ڕێکار لەپێناو دەستەبەرکردنی پاکی و بێگەردیی پرۆسەکە گیراونەتەبەر، پرۆسەی هەژمارکردنی دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی و دەستی دەکرێت و بە وتەی بەرپرسێکی عێراقی حکومەت ژاوەژاوی خستووەتەسەر بەرنامەی نەخشە و شوێنپییەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک بۆ دەستکاریکردنی سیستەمی سندووقەکانی دەنگدان.
لێدوانی فەرمی: تەحسین هانی عامری، بەرپرسی یەکەیەک لە وەزارەتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی "عەین"ـی ئیماراتی ڕاگەیاند: ژاوەژاو خستنەسەر سیستەمی کەشتیی جیهانی وەک جی پی ئێس، گلۆناس و گالیلیۆ شتێکی نوێ نییە، بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکان ڕوونتر بووە، بە هۆکاری پەیوەست بە "پاراستنی ناوەندەکانی ژماردن و لێدەرکردن و بنکەی دەنگدەران لە هەر ئامانجێکی تەکنیکی یان مەیدانی".
لەبەرامبەردا: هویام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق بە تەواویی ئەم هەواڵەی ڕەتکردووەتەوە، وتی پرۆسەی پارازێتەکە تا کۆتاییهاتنی ھەڵبژاردنی پەرلەمان بەردەوام دەبێت و ڕاشیگەیاند؛ "ئامانجی ئەم هەنگاوە ڕێگریکردنە لەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کە بەناو وڵاتدا دەسوڕێنەوە بگەنە شوێنە هەستیارەکان، لەوانەش سایتەکانی سێرڤەر و داتابەیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، لەپاڵ پاراستنی جووڵەی تیمە تەکنیکیەکان و چاودێران لە چاودێریکردن یان بەدواداچوونی دەرەکی".
ئەو بەرپرسە ئەمەشی وت: "سیستەمەکانی نەخشەسازی جیهانی پشت بە ئاماژەکانی مانگی دەستکردی مەدەنی دەبەستن، ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەرە بەهۆی بەکارهێنانی فرێکوێنسیی ژاوەژاوکردنی سەربازی یان پەیوەندیدار بە بابەتی ئەمنییەوە، ئەمەش ئەو سەختییانە ڕوون دەکاتەوە کە هاووڵاتیان لەکاتی گەشتکردن یان بەکارهێنانی بەرنامەکانی گواستنەوە و نەخشەسازیدا تێبینیان کردووە".
لەلایەکی دیکەوە: عومەر جەنابی، شارەزای ئاسایشی زانیاری بە ئاژانسی "عەین"ـی ڕاگەیاند، ئەوەی ڕوودەدات "دەرخەری گۆڕانکارییە لە بیرکردنەوەی ئەمنی حکومەتی عێراق بەرەو پاراستنی فەزای ئەلیکترۆنی هەڵبژاردن". بەڵام هۆشداریدا لەوەی "پچڕانی بەرفراوان دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر کەرتەکانی گواستنەوە و لۆجستی و پەیوەندییە مەدەنییەکان هەبێت، کە پشت بە سیستەمی جی پی ئێس دەبەستن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی سەبەتەیەكی دیكەی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان دەکرێت
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزەکانی پشتیوانیی خێرا هەزاران مەدەنی لە سوودان دەکوژن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمانی عێراق پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبی دەگرن لە جگەرەکێشاندا
28 تشرینی یەکەم

لە مووش کۆمەڵێک گەنج لە پایزدا گەشت دەکەن و وزە لە سرووشت وەردەگرن
27 تشرینی یەکەم

کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات لە یاری بۆکسێن دەبێتە پاڵەوانی جیهان
27 تشرینی یەکەم

پرۆژەی گەشتیاریی كۆڕنیشی هەولێر، نرخی زەوی و خانووی دەوروبەری بەرزكردووەتەوە
27 تشرینی یەکەم

ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار هێلکە دەخورێت
27 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی سەبەتەیەكی دیكەی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا بە بەهای سێ ملیار یۆرۆ 45 فڕۆکەی مەشقی جەنگی لە تورکیا دەکڕێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی میوانخانەیەکەوە ترەمپ شەش کەس لە پۆستەکانیان دوور دەخاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەیەکی گەورەی ئاو لە کۆیە جێبەجێ دەكرێت






